چۆن نەعناع بۆ جوانكردنی پێست بەكاردەهێنرێت؟

:: PM:08:32:15/01/2019 ‌
نەعناع بۆ چەندان مەبەستی جۆراوجۆر بەكاردەهێنرێت بەتایبەتی بۆ چارەسەركردنی قژ و پێست و لەش، زۆركات وەك دەرمانێكی گرانبەها دادەنرێت، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامینە بەتایبەتی ڤیتامین A, C و B6 لەگەڵاَ كانزا و ئاسن و پۆتاسیۆم.

چەند بەكارهێنانێكی نەعناع بۆ پێست و قژ:
یەكەم: یەكێك لە كاریگەرترین رێگاكانی بەكارهێنانی نەعناع ئەوەیە كەبۆ سرینەوەیی پێست بەكاردەهێنرێت دەتوانرێت بۆ سارد كردنەوەی پێست و هێوربوونەوەیی پێست ئەم رێگایە بەكاربهێنرێت بەمشێوەیە پێست دەحەسێنێتەوە و ئازار كەم دەكاتەوە. هەروەها دژە بەكتریایەكی بەهێزە رێگە لە هەوكردنی پێست دەگرێت.
چۆنیەتی بەكارهێنانی نەعناع:
یەك كووپ شەكر.
نیو كووپ زەیتی زەیتوون.
نیو كوی گەڵای نەعنایی وردكراو.
دوو  كەوچك شۆفان.
هەمو پێكهاتەكان بەیەكەوە تێكەڵ بكە پاشان ئاوێتەكە بەكاربهێنە بۆ سرینەوەیی بنی پێیەكانت یان ئەو شوێنەی بەشت كە خانەی مردوو لێیكۆبۆتەوە دواتر بۆ ماوەی 15 خولەك بەدەوام بە لە شێلانی بەشێوەیی سوور.پاشان بە ئاوی شیلەتێن بیشۆ.

دووەم: نەعناع تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە لەگەڵ تایبەتمەندی دژە بەكتریا هەروەها، دەتوانرێت بۆ پاكردنەوەیی قژ و بەهێزبوونی قژ بەكاربهێنرێت رێگە لە توێكڵی قژ دەگرێت و گەشەكردنی قژ خێرا دەكات. یارمەتی پاككردنەوەیی پێستی سەر دەدات. گەڵایی نەعناع بەپێی درێژی قژ بكوڵێنە لە مەنجەڵێك ئاودا بۆ ماوەی 20 خولەك پاشان بیپاڵێوە و بە ئاوی نەعناعەكە قژت بەباشی بشۆ .

سێیەم: بەكارهێنانی نەعناع بۆ پێست، نەعناع تایبەتمەندی كرژكردنی پێستی هەیە وە پارێزگاری لە pH پێست دەكات هەروەها ترشی سالیسلسك تێدایە كە رێگە لە دروستبوونی زیپكە دەگرێت. بەكارهێنانی نەعناع وەكو تۆنەرێك بۆ پێست رێگە لە كرانەوەیی كونیلەكانی پێست دەگرێت و  پیسی پێست لادەبات .

چۆنیەتی بەكارهێنانی:
چەند گەڵایەكی نەعناع وورد بكە و بیگوشە پاشان ئاوەكەی جیا بكەرەوە برێكی یەكسان ئاوی ساردی بۆ زیاد بكە بە پارچە لۆكەیەك پێست بەنەرمی بەم گیراوە تەر بكە و دواتر بە خاولیەكی شێداری گەرم پێستت بسرەوە.
 



وشە - ئاوات ئازاد