كۆمپانیای ڤیڤۆ ئه‌مڕۆ 15ی كانووی دووه‌م، نوێترین به‌رهه‌می خۆی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌ویش مۆبایلێكی زۆر ناوازه و به‌هێزه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیاكه دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڤیڤۆ جیاواز له مۆبایله‌كانی تری، ئه‌م مۆبایله‌ی به‌شێوازێكی زۆر تایبه‌ت دروست كردووه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌م به‌رهه‌مه بكڕن و داواكارییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ربێت.
ڤیڤۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، مۆبایله‌كه له جۆری "Vivo Y91" كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 6.22 ئینجییه و روونییه‌كه‌یشی 720 بۆ 1520 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش ڕامی دوو گێگابایت و چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ 64 گێگابایت و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.0 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خێراییه‌كی زۆری هه‌بێت و نرخه‌كه‌ی بگاته 245 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.