خواردنەوەی شەربەتی میوە و سەوزە چی لە جەستە دەكات؟

:: PM:09:37:15/01/2019 ‌
خواردنەوەی شەربەتی میوە و سەوزە زۆر لە خواردنی گازیەكان كحوول باشترە بۆ لەش و چەندان ڤیتامینی گرنگ بەلەش دەدات. شەربەتی میوە و سەوزە بەهەمانشێوەی یەكتری بە سوودن ، بەڵام لە ڕووی پێكهاتەی خۆراكییەوە جیاوازیان هەیە پێویستە لە رێجیمی رۆژانەدا زیاد بكرێن.

شەربەتی میوە بەشێوەیەكی گشتی دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید كە رێگە لە زیانی خانەكان دەگرێت و هەروەها پرە لە ڤیتامین و كانزا كە پێویستە بۆ لەش و باشتر كردنی تەندروستی لەش.

لێرەدا باس لە سوود و زیانەكانی شەربەتی میوە دەكەین:
یەكەم: شەربەتی میوە پرە لە شەكری پوخت كە تەواو سروشتین، بەڵام گونجاو نیە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانین لێرەدا بڵێن شەربەتی میوە زیانبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە باشتر وایە ئەو كەسانەی كە شەكرەیان هەیە میوە بەشێوەیەكی ئاسایی بخۆن نەك وەكو شەربەتێك.

دووەم: باش نیە بۆ بەیانیان، شەربەتی میوە برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بە لەش دەدات برێكی كەم پرۆتین و ئەمەیش وادەكات بەدرێژیی رۆژ وزە بەلەش بدات. خواردنی شەربەتی میوە لە بەیانیاندا ترسناكە بۆ ئەو كەسانەی كە چالاكیان زۆرە، چونكە دەبێتە هۆی دابەزینی كێش بەشێوەیەكی ناتەندروست.

لەلایەكی ترەوە شەربەتی سەوزە برێكی زۆر كەم شەكری تێدایە ئەو بەشەخۆراكیەی كەلە سەوزەدا هەیە بەتەواوی بەتاڵە لە شەكر. بۆیە باشترە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانن بە خواردنەوەیی شەربەتی سەوزە ئەو بەشەخۆراكیەی لە سەوزەكەدا هەیە بگات بەلەشیان.

بەهەمان شێوەیی شەربەتی میوە چەند زانیاریەك هەیە لەسەر شەربەتی سەوزە كە پێویستە بزانرێت:
یەكەم: شەربەتی سەوزە دەوڵەمەندە بەریشاڵ، ئەمەش یەكێكە لەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە رێگە لە قەبزی دەگرێت و بەردەوام لە لایەن شارەزایانی پزیشكیەوە ئاماژەی پێدەدرێت كە بەردەوام سەوزە بخورێت بۆ ئەوەی لەش تووشی قەبزی نەبێتەوە، رێگە لە شەكری خوێن دەگرێت و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت.

دووەم: برێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە، شەربەتی سەوزە جیاوازە لە میوە، چونكە شەكری تێدا نیە و برێكی كەم كالۆری تێدایە بەمەیش یارمەتی كەمكردنەوەیی كێش دەدات و پێویستە بۆ ئەو كەسانەی رێجیم دەكەن، برێكی زۆر وزە بەلەش دەدات  بەهۆی بوونی ئەو كانزاو ڤیتامینانەی كە تێیدایە.




وشە - ئاوات ئازاد