له ره‌واندز په‌یكه‌ر بۆ ژینگه پارێزێك دروست كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م٬،له شارۆكه‌ی ڕه‌واندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له ڕێوره‌سمێكی جه‌ماوه‌ریدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری كه‌سێك لادرا كه هێشتا له ژیان ماوه.
مه‌هدی ڕه‌واندزی چالاكوانی مه‌ده‌نی له ڕه‌واندز به " وشه "ی گوت، "ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومی و جه‌ماوه‌ری ڕه‌واندز په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مسته‌فا ئیبراهیم ناسراوه به "وه‌رداش" لادرا".
"وه‌رداش پیاوێكی به ته‌مه‌نی بێ كه‌سوكاره دایك و باوكی له ژیان نه‌ماو ئه‌و به‌هۆی ژینگه پارێزی و قسه خۆشی لای هه‌مووان خۆشه‌ویست بووه وه‌ك سیمبولی جوانی و پاكی ڕواندز، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی هاته لادان" مه‌هدی ڕه‌واندزی وای گوت.
په‌یكه‌ره‌كه‌ی وه‌رداش له لایه‌ن، "میڤان دارا و ئازاد سه‌ڵاحه‌دین " دوو قوتابی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی ڕه‌واندز به‌سه‌ر په‌رشتی ا" سۆران سه‌عدی" هاتبووه دروستكردن.
مسته‌فا ئیبڕاهیم یان وه‌رداش٬ له 1954 له‌دایكبووه و دانیشتووی ڕه‌واندزه و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌یه‌كی ناوچه‌كه خزمه‌ت ده‌كرێت٬، ئه‌و هه‌موو به‌ره‌به‌یانییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر كه هێمایه بۆ رۆژێكی نوێی، خۆی و گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی و به ده‌نگه خۆش ئاوازه‌كه‌ی، ته‌واوی بازاری شار پڕ ده‌كات له‌گۆرانی و قسه‌ی خۆش، هه‌ر به ده‌م وتنه‌وه‌ی گۆرانی، پاشماوه فڕێدراوه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كه‌كان هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌و ده‌رخته‌كان ئاو ده‌دات.
ڕه‌واندز/ موڕشید برادۆستی
وشە -
محەمەد میران