قسه و باسه‌كان و تێوه‌گلانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كاركردن له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیای فیدرال پانتاییه‌كی فره‌وانی میدیاكان و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یان گرتووه‌ته‌وه و هه‌موو ئاماژه‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه هێزی نه‌رمی ڕووسیا له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو به وردی كاریان له‌سه‌ر زاڵبوون به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كانی دنیا به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی كردووه.
ئه‌و گومانه‌ی له‌سه‌ر تره‌مپ دروست بووه، بۆ كاركردن له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیای فیدرال به‌ڵگه‌ی چی له پشته‌وه و چۆن له‌وباره‌وه شاره‌زایان و به‌رپرسان شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه تره‌مپ كه‌سێكی فێڵبازه و خێرا بۆچوونی خۆی ده‌گۆڕێ، سیفه‌تێكی تری تره‌مپ به‌وه ده‌چوێنرێ، كه وه‌ك له‌شفرۆشێكه و هه‌ر ده‌م له‌سه‌ر ئاوازێك ده‌خوێنێت، بۆیه ناتوانێ له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوو و دوور مه‌ودا به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانرێ به وردی ئه‌وه‌ی له هزریدایه بخوێنرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ، كه له كۆتاییدا سیاسه‌ته‌كانی دروستكردنی ئاڵۆزی درێژه له سه‌رجه‌م پرسه ستراتیجی و گرنگه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی هه‌بێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كانی له ده‌ست بدات و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیشی له ناوچه جیا جیاكانی دنیا له‌رزۆك ببن.
ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان تره‌مپ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا كار ده‌كه‌ن، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیری و عه‌قڵی تره‌مپ و ئه‌نجامی ململانێ دیپلۆماسییه‌كان ته‌واو له به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا ده‌كه‌وێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕووسیا هه‌نگاوێك بهاوێژێ یان ده‌ستێكی هه‌بێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی، ئه‌وه‌یش ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، كه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ڕۆڵ ده‌گێڕی، بۆیه دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پوتین وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ڕۆڵی یه‌كتر له ناوچه‌كان ڕێككه‌وت بن، به وردی هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌مه‌یش وایكردووه وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ بكه‌ونه گومانه‌وه و ئابووری جیهان و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پرۆسه‌ی دیموكراسی له دنیا و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به ته‌واوی په‌راوێز بخرێن و هه‌ر لایه‌كیان به ته‌واوی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سییه‌كان و وڵاتانی خۆیان كه‌وتوون.
له مێژوودا سه‌ركرده‌ی فێڵباز و ئه‌وانه‌ی خێرا بۆچوونیان ده‌گۆڕن، دوای ده‌ركه‌وتووه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی تر كاریان كردووه، بۆیه ئه‌مه به ته‌واوی له تره‌مپ دا ده‌رده‌كه‌وێ، تره‌مپ كه‌سێكی ته‌واو خودپه‌رسته و به شێوه‌یه‌كی نائاسایی هه‌وڵی پاراستنی خۆی و مانه‌ویه له سه‌رۆكایه‌تی بۆ خولی دووه‌م ده‌دا و زۆرتر له هه‌موو شتێك ئه‌مه‌ی مه‌به‌سته، پێشتر به‌هۆی سه‌رپێچی یاسایی له كاره بازرگانییه‌كانی ماوه‌یه‌ك به‌ندكراوه و تا ئێسته‌یش نازانرێ چۆن چۆنی ئازادكراوه، بۆیه ئێسته زۆر تاكڕه‌و و توندڕه‌وانه كار ده‌كات، كاتێك به‌ڵگه دزه‌پێكراوه‌كانی هه‌واڵگری ڕووسیایش ده‌خوێنیته‌وه، به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌واڵگری ڕووسیا ئازادیان كردووه و سه‌رۆكی 45ه‌مینی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كرده‌یی سیخوڕێكی لێهاتووی هه‌واڵگری ڕووسیایه.
له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز له‌باره‌ی كاركردنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیا تره‌مپ خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه دزییه‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوت، كه من به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ڕووسه‌كان كار ناكه‌م و ئه‌و تۆمه‌ته‌یش به سه‌ركۆنه‌كردنی كه‌سایه‌تی خۆم ده‌زانم، دواتر له دیداره‌كان له‌باره‌ی هه‌مان پرسیاره‌وه به جۆرێكی تر قسه‌ی كرد و گوتی، هیچ پێوه‌ندییه‌كی بازرگانیم له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌بووه و هیچ كاتیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مۆسكۆ كارم نه‌كردووه، له وه‌ڵامه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره جۆراوجۆری قسه و بۆچوون و شڵه‌ژان ده‌بینرێن، جیا له‌وه‌یش هیچ هه‌سته‌وه‌ری و نیشانه‌یه‌كی ناڕازی تێدا نابینرێ بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه گومانێكی ڕاست له پشت جوڵاندنی ئه‌و بابه‌ته‌وه هه‌بێت.
دزه‌كردنی زانیاری چوونی
تره‌مپ بۆ مۆسكۆ له سه‌رده‌می زوو و بردنی پاره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆی بۆ كاركردن له كه‌رتی خانووبه‌ره له مۆسكۆ و دواتر كوشتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانی یاوه‌ری له‌و هۆتێله‌ی تێیدا ده‌مانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ و یاریده‌ده‌ره‌كانی بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و گرتن و دادگاییكردنیان له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌و كه‌سه بكرێ، هه‌مووی جێی گومانن و خه‌ڵكی له باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی تره‌مپ پیاوی مۆسكۆیه نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌مجۆره بێ، كه تره‌مپ له‌لایه‌ن مۆسكۆ سزا نه‌درابێ له‌سه‌ر كوشتنی كه‌سێك و كۆمه‌كی دارایی‌ش كرا بێ، بێگومان ئێسته تره‌مپ كار بۆ مۆسكۆ ناكات، به‌ڵكوو قه‌رز ده‌داته‌وه و خزمه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات كه كۆمه‌كی كردووه و له گرتن و به‌ندكردن دووری خستووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م به‌ڵگه باوه‌ڕپێكراوه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تره‌مپ بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له ڕووی بازرگانی و سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا كاریكردووه، بۆیه كارێكی ڕه‌وایه ئێسته‌یش له پێگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا بكات.