بۆچوونێكی زۆر باو و بڵاو هه‌یه، كه گۆڕینی ڕژێمه‌كان له ڕێی هێزه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك سیسته‌می سیاسی له وڵاتان ناگۆڕێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق و لیبیا و سووریا ڕووی دا، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی دوژمنكارانه دروست ده‌كات، زۆرێك له بژاره‌ی سیاسی واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ن و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له سووریا بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌ویش كۆتایی هێنانه به ستراتیجی گۆڕێنی ڕژێمه‌كان له ڕێی گهمژهییهكانی پێشوو كه ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی دا.
شاره‌زایان هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه دۆخی سیاسی و سه‌ربازی سووریا وه‌ك به‌سته‌ڵه‌كێكی لێهاتووه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌مشێوه‌یه بۆ واشنتن تێدا نییه، لایه‌نێكی تریش تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكایه له بوونی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ره‌وه و له ناوچه‌كانی شه‌ڕ.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته‌یش ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و هێز و چه‌كی قورسی له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و كۆریای باشوور هه‌یه، ئه‌مه‌یش دوای چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك دێ له كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهان، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازانه ئه‌ركێكی ئه‌وتۆیان نییه و ته‌نیا وه‌ك نیشانه‌یه‌كی زلهێزی ئه‌مه‌ریكا و نمایش له‌و وڵاتانه‌ن، به‌شێكیش له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دان، ئه‌و سه‌ربازگه گه‌ورانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌رگریكردن له ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌ته‌كانی، جیا له‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕن له سه‌رخستنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه به كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازه‌كه‌یش، ئه‌مه‌ریكا له ڕێی سعوودیه و ئیسرائیله‌وه ده‌توانێ كاریگه‌ری ته‌واو به‌سه‌ر داهاتووی سووریا دابنێت و خۆیشی له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكێشێته ده‌ره‌وه.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌مجاره واشنتن شكست دێنێت، له ڕاوه‌دوونانی سه‌رۆك و ڕژێمه سته‌مكاره‌كان له ڕێی كرده‌ی سه‌ربازی و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری وڵات دژ به ڕژێمه‌كان، چونكه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر له ژیاندا بمێنێت، له سه‌رۆكایه‌تیكردنی سووریای دوای ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌ندازیارانی سیاسه‌تی لابردنی دیكتاتۆره‌كان به زه‌بری هێز له واشنتن نایانه‌وێ دان به‌و ڕاستییه بنێن.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا له عێراق و لیبیا و سووریا هه‌مان سیاسه‌تی تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئێسته وه‌ك ده‌یبینن ئه‌م وڵاتانه نه‌ك هه‌ر دیموكراسی لێ به‌رجه‌سته نییه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام بوونه‌ته به‌ڵا به به‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه و ده‌بێ پاره و بودجه‌ی زۆریان لێ خه‌رج بكات، له 1998 كاتێك بیل كلینتنی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا یاسای ڕزگاركردنی عێراقی واژووكرد، گوتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێ، عێراق بێنێته ناو خێزانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ڕێز له ئازادی ده‌گرن، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دایه، به‌ڵام له‌و كاته‌یش دا به‌شێك له سیاسه‌توانانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و سووربوون له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانیان كه عێراق به‌هۆی مێژووی شه‌ڕ و خوێناوییه‌كه‌ی و فره پێكهاته و فره مه‌زه‌وییه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئازادی و دیموكراسی لێ ده‌سته‌به‌ر نابێت.
ئه‌و بۆچوونه به‌هه‌ند وه‌رگیراو و له‌سه‌رده‌می كلینتن هێرشنهكرایه سه‌ر عێراق، به‌ڵام له 2002 له سه‌رده‌می جۆرج بۆشی كوڕ، دیك چینی جێگر و سه‌رۆك بۆش به هۆی بوونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ فه‌رمانی هێرشیان بۆ سه‌ر عێراق ده‌ست پێكرد و سووربوون له‌سه‌ر یه‌كێتی خاكی عێراق و چه‌سپاندنی دیموكراسی و فره‌یی له‌و وڵاته‌كه و دروستكردنه‌وه‌ی وڵاتێك كه دۆستێكی گرنگ و ستراتیجی واشنتن بێت. ئه‌نجامه‌كانی هێرش بۆ سه‌ر عێراق، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئامانجهكانن و زۆرتر نه‌رێنین به لای واشنتنه‌وه، بۆیه عێراق ئێسته‌یش وڵاتێكی وێرانه و به ده‌ست ته‌نگژه‌ی قوڵه‌وه ده‌ناڵێنێ، له سه‌رده‌می ئۆباما جارێكی تر واشنتن بڕیاری پشتیوانی له هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ڕژێمی قه‌زافی دا و كۆتاییان به قه‌زافی هێنا، به‌ڵام له شوێنی دروستكردنه‌وه‌ی وڵاتێك، لیبیا چه‌ند حكوومه‌تێكی لێ دروستبووه و دیموكراسی و ئازادی و فره‌یی لێ به‌رجه‌سته نابێ و چووه‌ته ناو شه‌ڕێكی قووڵه‌وه و كه دهسپێشخهرییهكانیش چاره‌ی دۆخه‌كه ناكه‌ن.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌وكاتی
ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له پشتیوانی خۆپێشانده‌رانی لیبیا كرده‌وه و گوتی، سێبه‌ری تاریكی دیكتاتۆره‌كان بوونی نامێنێت و ئیتر هاووڵاتییانی وڵاته‌كه له كه‌شێكی ئازاد و دیموكرات و لێبورد ده‌ست به ژیان ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش به‌هه‌مانشێوه پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌وه و عێراقێكی تر له لیبیا دروستبووه‌وه كه به‌رده‌وام له ته‌نگژه‌دایه و لێوانلێوه له میلیشیا و ململانێی وڵاتان له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی وڵاته‌كه له ڕێی گرووپه ناكۆكه‌كان و پشتیوانی لێ كردنیان.
حكوومه‌تی ئۆباما سوودی له ئه‌زموونه‌كانی پێش خۆی وه‌رنه‌گرت و بڕیار درا پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د بكرێ له 2011 و له 2012 كاروانی هاوكاری و چه‌كه‌كانی واشنتن به لێشاو ده‌گه‌یشتنه ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش دۆخی سووریا له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه و كۆتایی نه‌هاتووه، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی تێكدانی دۆخی ئه‌و وڵاتانه له ڕێی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه به ملیۆنان هاووڵاتی ئاواره‌بوون و وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تر بكه‌ن، بۆیه ئێسته كاتی ئه‌وه هاتووه سه‌رانی واشنتن دان به هه‌ڵه‌ی خۆیان دابنێن و بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له گه‌مژه‌یی خۆیان فێر ببن و به نه‌زانی سیسته‌می سیاسی وڵاتان نه‌گۆڕن و چیتر خه‌ڵك ئاواره نه‌كه‌نه‌وه و ته‌نگژه و شه‌ڕ و ئاڵۆزی له ناوچه‌كان دروست نه‌كه‌نه‌وه.