توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له ناو كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی زیادی كردووه و له سێیه‌كی ئه‌و ژنانه‌ی له ڕێكخراوه‌كه كار ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه.
سكرتێری گشتی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس" له نامه‌یه‌كدا بۆ كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نووسیویه‌تی، توێژینه‌وه ژماره‌ی شۆكهێنه‌ری پێشان داوه و پێویسته ده‌ستبه‌جێ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی كاركردن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی ڕاست بكرێته‌وه و دوور بێ له هه‌ر كارێكی نامرۆیی.
یه‌كێك له سێ به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه سكاڵایان كردووه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه 33%ی كارمه‌ندانی ئه‌و ڕێكخراوه دنیاییه به ده‌ست ده‌ستدرێژی سێكسییه‌وه ده‌ناڵێنن، پێشبینی ده‌كرێ تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه بۆ 38% به‌رز ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ ڕێ چاره‌سه‌رێكی به په‌له نه‌گیرێته‌به‌ر.
له توێژینه‌وه‌كه هاتووه، دوو جۆر ده‌ستدرێژێ سێكسی زۆر باون له ناو كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێكیان گێڕانه‌وه‌ی نوكته و قسه‌ی وروژێنه‌ری سێكسییه، ئه‌وه‌ی تریش قسه‌كردنه له‌باره‌ی چێژ و پێوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌درێت.