وێنە..كۆشكی سپی بە خواردنی خێرا پێشوازی لە میوانان كرد

:: AM:10:05:16/01/2019 ‌

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بەشێكی گرنگی دامەزراوەكانی حكوومەتی ئەمەریكا دەوام وەستاوە و ئەم دۆخە بەشی چێشتخانەی كۆشكی سپیشی گرتووەتەوە.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا میوانداریی كلمسۆن تایگرزی كرد كە لە خولی وەرزشی زانكۆكانی ئەمەریكا بووبووە پاڵەوان، لەبەر ئەوەی بەشی چێشتخانەی كۆشك داخرابوو، دۆناڵد ترەمپ لەسەر گیرفانی خۆی بە ناچاری داوای خواردنی فەستفوودی بۆ میوانان كرد. لەو میواندارییەدا بە پیتزا و بیگ مەك و پەتاتەی سووركراو بەڕێ كرا.

بەگوێرەی "رادیۆ فەردا" گوتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد كە بەهۆی راوەستانی دەوام لە حكوومەتی ئەمەریكا زۆرێك لە فەرمانبەران لە پشوودان و ئەمەش هۆكارە لەوەی داوای خواردنی دەرەوە بكرێت.

هۆكاری راوەستانی دەوام لە بەشێكی گرنگی دامەزراوەكانی حكوومەتی ئەمەریكا بۆ پەسند نەكردنی بودجەی فیدراڵی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە.














وشە - سلێمان تاشان