ئیسلامییه‌كان خۆیان ده‌خۆنه‌وه
لێبوونه‌وه‌ی لق و پۆى نوێ له حزبه ئیسلامییهكانیكوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌مساڵیشدا ئهگهریئهوه هه‌یه حزبێكى تر‌ى ئیسلامى ڕابگه‌یه‌نرێت و بۆ ئه‌مه‌یش ئاماده‌كارى ده‌ستى پێ كردووه.ئیسلامییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی گۆڕانكاری حزبییان ده‌سه‌ڵات ناگرێته‌وه و له‌م به‌دواداچوونه‌دا كێشه‌كانیان ده‌خه‌نه روو.
حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌موویان له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، كه له هه‌شتاكانی رابردوو وه‌ك هێزێكی چه‌كداری ئیسلامیی خۆی راگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی ئیخوان ده‌یان ساڵ پێش بزووتنه‌وه‌ی كاری رێكخستنی نهێنی له سنووری هه‌ڵه‌بجه كردووه، به‌ڵام یه‌كگرتووی ئیسلامی كه له‌و قوتابخانه‌یه ساڵی 1994 خۆی راگه‌یاند، دواتر له دوای ساڵی 200 چه‌ند لقێك له بزووتنه‌وه بوونه‌وه كه ئێسته دیارترینیان كۆمه‌ڵی ئیسلامییه، به‌ڵام هه‌موویان كێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه.
سه‌دره‌دین قادر كادرێكى باڵاى یه‌كێك له حزبه ئیسلامییه‌كانى كوردستانه پێشتر، پهرلهده له‌سه‌ر هه‌ندێك زانیاری لا ده‌دات كه به‌گوته‌ی ئه‌و "هه‌موو ئه‌ندامێكى حزبه ئیسلامییه‌كان كاتێك ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵاتى مه‌كته‌ب سیاسى، بێهیوایى ڕوویان تێده‌كات، چونكه ئیتر هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نابینن".
سه‌دره‌دین بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، "هیچ كادرێكى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان ناگات به ده‌سه‌ڵاتى باڵا و ئه‌گه‌رى گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتیش له جومگه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى زیاتر تێپه‌ڕناكات، هه‌روه‌ها به‌شى زۆرى سه‌رۆك حزبه ئیسلامییه‌كان ئامۆزا‌و خزم و زاوا و كه‌سانى نزیك له‌خۆیان ده‌خه‌نه پێشه‌وه".
"له ڕابردوودا كوتلهكارى هه‌بوو بۆ خۆنزیكردنه‌وه له كه‌سى یه‌كه‌مى حزب به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى پۆستى حكوومى. نه‌بوونى متمانه به یه‌كتر له كێشه‌كانى ڕابردوومان بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، بۆیه من له ئه‌نجوومه‌نى باڵا ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه". سه‌دره‌دین قادر وای گوت.
هاوكات یه‌كێك له سه‌ركرده زویرهكانى حزبێكی ئیسلامییبۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته روو كه دوای كشانه‌وه له حزبه‌كه‌ی، ده‌یانه‌وێ بهچهندقۆناغی جیاوازدا تێبپه‌ڕن و بگه‌یه‌ن به دروستكردنی حزبێكی نوێ. كه به‌گوته‌ی خۆی "ئێسته له قۆناغی پێش كۆتایین،بۆیه له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كهسانهداین كه پاشخانی ئیسلامی‌یان هه‌یه و له سه‌رجه‌م حزبه‌كان دابڕاون به تایبه‌ت ئیسلامییه‌كان".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه، ئاشكراى كرد، "كێشه‌ى 28 ساڵى ڕابردووى حزبه ئیسلامییه‌كانى كوردستان، بریتى بووه له بوونى كێشه‌ى كه‌سى یه‌كه‌مى حزب، بۆیه ئێمه بیرمان له هاوسه‌رۆكى بۆ حزب كردووه‌ته‌وه و له به‌رنامه و پرۆگرامى حزب جێگیرى ده‌كه‌ین".
"كێشه‌ى توندڕه‌وى و وه‌رنه‌گرتنى هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌كى تر، كێشه‌یه‌كى تری به‌رده‌وامى حزبه ئیسلامییه‌كانه، بۆیه ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌خۆمان دوور ده‌خه‌ینه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕابردوویان خراپ بووه یان جێى گومان بوون، له‌ناو حزبه نوێیه‌كه جێیان ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر توانیمان هه‌موو به‌شه جیاوازه‌كان كۆ بكه‌ینه‌وه وبناغهى بۆ داده‌نێین". به‌گوته‌ى ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامییه.
محه‌مه‌د بازیانى سه‌رۆكى حزبى چاكسازى و بزاڤى گه‌شه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه له ڕابردوو و ئێسته‌یشدا كێشه‌ى به‌رده‌وامى حزبه ئیسلامییه‌كان بریتى بووه له ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون له پۆستى یه‌كه‌مى حزب و كێشه‌كانیش به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چونكه تا ئێسته ئه‌و حزبانه چوارچێوه‌یه‌كى حزبیان نییه.
بازیانى بۆ "وشه" گوتى، "زۆر له كێشه‌ى حزبه‌كان له 28 ساڵى ڕابردوو گه‌یشتنى ئه‌ندامه‌كانیان تا شوێنێكی حزبی و وه‌ستان له‌و پله‌یه‌دا و نه‌مانى گۆڕانكارى له ده‌سه‌ڵات بووه، بۆیه ئه‌وان جیابوونه‌وه‌یان لێ دروست ده‌بێت".
بازیانی كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كوردستان له ره‌وتی ئیلاسمییانهدا، زیاتر روونی كرده‌وه، یهكێكیتر له كێشه‌ى حزبه ئیسلامییه‌كان بریتى بووه له نه‌بوونى بناغه‌ى حزبایه‌تى، تا ئێسته نه‌یانتوانیوه ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنن و لهبهشێكى زۆرى حزبه‌كان كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌و حزبانه خۆیان به یه‌كه‌مى بێ ركابه‌ر ده‌زانن و شوێنگهرهوه بۆخۆیان نابینن.
"به‌رده‌وامیى جیابوونه‌وه و دروستبوونى لق و پۆى نوێ له‌ناو حزبه ئیسلامییه‌كان، وایكردووه ده‌نگه‌كانیان كه‌م ببێته‌وه و له ڕابردووش‌دا له 17 كورسیى په‌رله‌مانه‌وه دابه‌زین بۆ 12 كورسیى، بۆیه ئه‌گه‌ره‌كان هێشتا كراوه‌ن كه‌چى ڕوو ده‌دات له داهاتوودا". بازیانى وای گوت.
كارزان نامیق شاره‌زا و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له "ڕۆڵى حزبه ئیسلامییه‌كان و كاڵبوونه‌وه‌یان له كارى سیاسى له كوردستان" ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له حزبه‌كان كشاونه‌ته‌وه، كۆتایان نییه و به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه حزبه ئیسلامییه‌كان ڕیشه‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگه به بیركردنه‌وه‌ى ئاینى ناگونجێت، به‌ڵام متمانهپێكردنیشیان له‌لایه‌ن دهنگدهرهوههێنده گران نییه.
"هه‌ر حزبێك ئێسته باس له دروستبوونى ده‌كرێت، بۆ ته‌واوى ئۆرگانه‌كانى حزبى وئه‌و سه‌ركردانه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حزبێكی ئیسلامی نوێ،یه‌كهه‌ڵوێست كۆی نه‌كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هۆكار بوون له حزبه‌كانیان بكشێنه‌وه، ئێسته یه‌كیان گرتووه، بۆیه ئه‌گه‌ر حزبى نوێ پێكبهێنن و پێیان وایه سه‌رجه‌م ده‌نگه ناڕازییه‌كانی تێدا ده‌بێت، مه‌حاڵه". دكتۆر كارزان وای گوت.
ئه‌و پسپۆڕه بۆ "وشه" ئاماژه‌ى دا، ڕۆڵبینین و گۆڕانكارییه سهردهمییهكان، پێویستى به گۆڕانكارى حزبییه له كوردستان، هاوشێوه شۆڕشى شیوعییه‌كان له 1952ی عێراق كه كوردستانی گرته‌وه و حزبه كوردییه‌كانى ناچار به گۆڕانكارى فكرى كرد، بۆیه ئێسته‌یش حزبه ئیسلامییه‌كان پێویستیان به گۆڕانكارى فكریى هه‌یه.