مامۆستایەک لەتاو قەرزاریی خۆی کوشت

:: PM:12:43:16/01/2019 ‌
مامۆستایەکی یەمەنی لەتاو قەرزاریی و نەبوونی پارە بۆ کرێی خانوو، لەناو ئەو قوتابخانەیەی وانەی تێدا دەگوتەوە خۆی کوشت.

ماڵپەڕی لبنان٢٤ بڵاوی کردەوە، مامۆستایەکی شاری سەنعای پایتەختی یەمەن، بەهۆی ئەوەی قەرزێکی زۆری لەسەر کۆببووەوە، چونکە ماوەی سێ ساڵە مووچەکەی بڕاوە و کرێی خانووەکەیشی نەدابوو، لە نهۆمی سەرەوەی ئەو قوتابخانەیەی وانەی تێدا دەگوتەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ڤیدیۆی خۆکوشتنەکەی تۆمار کراوە، هەر بۆیە لە هەژمار و ماڵپەڕە میدیایییەکان بڵاو کرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەم پیاوە دەڵێ: یەکەمین ‌حاڵەتی لەو شێوەیەیە کە لە قوتابخانەکان ڕووی دابێت، ئەمەش بەهۆی ئەوە بوو، کە قەرزار بووە، مووچەی بڕاوە و پارەی کرێی خانووی بۆ نەدراوە، هەر بۆیە خاوەن ماڵەکەی دەری کردووە، ئەمیش چارەسەری لا نەبووە و خۆی کوشتووە.





وشە - ڕێناس شابان