لەمەودوا ئامانجی میسی شكاندنی گەورەترین ژمارەی پێوانەیی دەبێت

:: PM:12:52:16/01/2019 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرە و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە ئەم هەفتەیە توانی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ لە خولی ئیسپانیا تۆمار بكات دوای ئەوەی ژمارەی گۆڵەكانی كردە 400 گۆڵ.

میسی بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی ئیسپانیا 400 گۆڵ تۆمار بكات و تا ئێستا هیچ یاریزانێكی تر نەیتوانیوە تەنانەت 300 گۆڵیش تۆمار بكات.

میسی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی گۆڵەكانی برێتنی لە 575 گۆڵ.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە ئامانجی داهاتووی برێتییە لە شكاندنی ژمارە پێوانەیییە گەورەكە كە لەلایەن پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلەوە تۆمار كراوە.

پێلێ لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا توانیبووی 643 گۆڵ تۆمار بكات، بەمەش تا ئێستا بە یەكەم گۆڵكاری مێژوویی تۆپی پێ دادەنرێ كە زۆرترین گۆڵی لە ریزی یانەیەكدا تۆمار كردبێت.

میسی بۆ گەیشتن بەم ژمارە مێژوویییەی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیل دەبێت لە یارییەكانی داهاتووی یانەی بەرشەلۆنەدا لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان 68 گۆڵی تر تۆمار بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م