ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌كه‌یان داوای چه‌ند پۆستێكی كردووه و پارتیش داوای دروستكردنی لیژنه و گفتوگۆی كردووه له‌سه‌ریان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، شیروان برایم ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و شێوازی دروستكردنه‌كه‌یه‌تی و ئێمه له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه هه‌مانه بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی داهاتوو، ده‌مانه‌وێ گرنگی پێ بدرێت و له كابینه‌كه‌دا جێی بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، له كابینه‌كانی پێشوو، پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌شداری له حكوومه‌ت، به شاندێكی هاوبه‌ش سه‌ردانی لایه‌نه‌كانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاوازه و پارتی و یه‌كێتی و گۆران پێكه‌وه قسه له‌سه‌ر حكوومه‌ت و به‌شداریكردن ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه‌ی گۆڕان داوای كردووه له پۆسته‌كاندا بریتین له، پۆستی سیادی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی گرنگ به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر داوای ئه‌و پۆستانه ده‌ڵێ: پارتی گوتویه‌تی لیژنه دروست ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه.
وێڕای داوای ئه‌و پۆستانه كه هه‌موویان سیادین، شیروان برایم ده‌ڵێ: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت به هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆی له كابینه‌ی داهاتوو به‌شداری بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی