وێنەکانی سارا ئەلهانی لبنانی و بوراک کە لە میدیاکان بڵاو کراوەتەوە، هەرایەکی زۆری دروست کردووە و دەیان پرسیاری خستووەتە مێشکی هەوادارانیان.
دوای ئەوەی سارا ئەلهانی گۆرانیبێژی لبنانی وێنەی سێڵفی و وێنەی ئاسایی لەگەڵ بوراک ئۆزجڤێت ئەکتەر، مۆدێل و بازرگانی تورک بڵاو کردەوە، هەرای لە میدیاکان دروست کرد و پرسیاری زۆر لە هۆکاری یەکتر بینین و پێوەندییەکەیان کرا.
مالپەڕی
لبنان٢٤ بڵاوی کردووەتەوە، ئەم یەکتر بینینەی سارا و بوراک لە ئاهەنگێکی گەورەی کوەیتدا بووە، کە بوراک بۆ کارێک سەردانی وڵاتەکەی کردووە، لەو ئاهەنگەشدا سارا وەک گۆرانیبێژ بانگهێشت کراوە و گۆرانی گوتووە.
کاتێک سارا وێنەکانی لەگەڵ بوراک بڵاو کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە بوراک دەنگی بەلاوە خۆش بووە و سەرسامی خۆی بە کارەکەی دەربڕیوە، ئەمەش سارای خۆشحاڵ کردووە.