لەگەڵ هەواڵی دووگیانییەكەت بڵاو دەكەیتەوە، گوێت لە هەزاران ئامۆژگاری و قسەی كەسەكانی دەوروبەرت دەبێت، بۆ ئەوەی تووشی دڵەڕاوكێ و ترس نەبیت، تەنیا گوێ لە خەسووت بگرە.
ماڵپەڕی
لبنان٢٤ هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە، یارمەتیت دەدات چۆن مامەڵە لەگەڵ ئامۆژگارییەكانی دەوروبەرت لە كاتی دووگیانیدا بكەیت و چۆن خەسووت بكەیت بە تاكە ڕێنیشاندەری خۆت.
لە كاتی دووگیانیدا ئەم كارانە لەگەڵ خەسووت بكە، لە هەموو دوودڵییەك ڕزگارت دەبێت:
_ متمانەت بە قسەكانی خەسووت هەبێت و زوو زووش لەمە دڵنیای بكەوە.
_ كاتێك هەندێك پرسیاری تایبەتت لێ دەكات، مەبەستی یارمەتیدانتە نەك خۆهێنانە ناو ژیانی تایبەتیت، لەبەر ئەوە لەجیاتی ئەوەی تووڕە بیت سوپاسی بكە.
_ بەوە نییە شتی زۆر لەسەر دووگیانی و منداڵ بەخێوكردن دەخوێنیتەوە، خەسووت ئەزموونی هەموو ئەو قۆناغانەی هەیە و بە ئامۆژگارییەكانی سوودێكی باشت پێ دەگەیەنێت، بۆیە بەقسەی بكە.
_ كاتێك خەسووت ئامۆژگاریت دەكات، بە مێردەكەت مەڵێ كە هاتووەتە ناو ژیانتەوە، بەڵكو بڵێ دایكت زۆر لە خەمتدایە، ئەمەش مێردەكەت و پێوەندییەكەشتان باشتر دەكات.
_ لەگەڵ خەسووت ڕاستگۆ بە و بەردەوام گوێی لێ بگرە، هەر پرسیارێكت هەبوو، یەكەم جار بەو بڵێ.
_ بە قسەی خۆش و گاڵتەوە مامەڵە لەگەڵ ناكۆكییەكانت لەم كاتەدا بكە، بەڵام ئاگادار بە نەیگەیەنیتە دۆخی بێڕێزی.
_ هیچ كەسێك هێندەی خەسووت لە خەمی منداڵەكەت كە نەوەی خۆیەتی نییە، لەبەر ئەوە لە كاتە هەستیارەكاندا زوو ئاگاداری بكەوە و داوای یارمەتی لێ بكە.