چۆن شیر و دارچین بەكار دەهێنرێت بۆ دابەزاندنی كێشی لەش؟

:: PM:04:08:16/01/2019 ‌
خواردنەوەی كووپێك شیری گەرم پێش نووستن وادەكات لەش خاو ببێتەوە ئەگەر دارچینی بۆ زیاد بكرێَت ئەوە دەبێت بە خواردنەوەیەكی بەهێز و چەندان سوود بە لەش دەگەیەنێت. شیر و دارچین یەكێكە لە دروستترین خواردنەوەكان و دەتوانرێت رۆژانە بەكار بهێنرێت، دارچین یەكێكە لە بەهاراتە بەناوبانگەكان چەندان سەدەیە بەكار دەهێنرێت بەتایبەتی لە میسردا.

بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی د. جۆش دارچین بە یەكێك لەو 26 گژوگیا بەناوبانگە دادەنرێت كە ئاستێكی بڵندیان هەیە لەرووی دژەئۆكسیدەوە، هەروەها چەندان سوودی تری هەیە وەك دژەبەكتریا، دژەكەڕوو لەگەڵ دژ بە نەخۆشیی شەكرە. دەتوانرێت لە رێی داری دارچینەوە زەیتی دارچین دەبهێنرێت و بەهەمانشێوە سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەش.

هاراوەی دارچین بڕێكی زۆر تایبەتمەندی دژە هەوكردن، دژەبەكتریا، دژەمیكرۆب و شێرپەنجە و چەندان نەخۆشی تر لەناو دەبات. لەگەڵ هەوكردن شەڕ دەكات و ئاستی كۆڵیسترۆڵ بە تەواوی نزم دەكاتەوە و بەتایبەتی كۆڵیسترۆڵی LDL و ترایگلیسراید، لەهەمان كاتدا چەوری HDL كە چەورییەكی سوودبەخش زیاد دەكات لە لەشدا. دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید كە زیانی رەگە ئازادەكان كەم دەكاتەوە و رێ لە پیربوونی پێست دەگرێت.

دارچین دوو ئاوێتەی گرنگی تێدایە كە رێ لە گرێی مێشك دەگرێت بەتایبەتی لە نەخۆشییەكانی زەهایمەر. هەروەها بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان سەلمێنراوە دەمارەكان دەپارێزێت و كاری مێشك باشتر دەكات و گەیاندنە دەمارییەكان چالاكتر دەكاتەوە. دارچین یارمەتی حاڵەتەكانی شەكرە دەدات و بەرگری ئەنسۆلین كەم دەكاتەوە و میتابۆلیزم رێك دەخات و شەكر لە خانەكاندا دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ وزە.

چۆن شیر و دارچین ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی ئەم سوودە گرنگانەی بەلەش بگات:
یەك چارەكی كەوچكێك دارچین
یەك كووپ شیری گەرم
كەمێك ڤانێلا بەپێی ئارەزووی خۆت
هەنگوین بۆ تام

دارچین و شیرەكە تێكەڵ بكە، پاشان هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە، دواتر ئەگەر ویستت كەمێك ڤانێلای تێبكە و بەگەرمی بیخۆرەوە.



وشە - ئاوات ئازاد