كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی نایك له نوێترین به‌رهه‌مدا داهێنانی كرد له بواری دروست كردنی كالهكانیدا، كه ئه‌ویش كاله‌یه‌كی وه‌رزشیی كاره‌باییه كه له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می نایك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نایك ئه‌م كالهیهی تایبه‌ت به وه‌رزشی باسكه دروست كردووه و گوتویه‌تی، كالهكه له جۆری "Marty McFly"ه و سیسته‌مێكی ناوازه‌ی تێدا به‌كارهێنراوه كه ئه‌ویش تووندبوون و شلبوونه‌وه‌ی قهیتانهكانه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م كالهیه له ئه‌مه‌ریكا له 17ی شووبات ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه به نرخی 350 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئێسته ته‌نیا نموونه‌ی سه‌ره‌تایی دروست كراوه له‌و كالهیه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند لای خه‌ڵكی باشه و له‌كاتی له پێكردنی پێی ئاسووده ده‌بیت.
نایك یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبناگه‌كانی دروست كردنی كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی، له بنه‌ڕه‌تدا ناوی ئه‌م كۆمپانیایه به "نایكی" ده‌خوێندرێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر زمان به ئاسانی ده‌خوێننه‌وه و به "نایك" ناو ده‌برێ، نایك كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه له 25 كانوونی دووه‌می ساڵی 1964 به‌ناوی "بلوو ریبۆن سپۆرتس" دامه‌زرا، دواتر له ساڵی 1971 ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ نایكی.