ژنه نه‌خۆشێكى سوێدى دواى 40 ساڵ وه‌رگرتنى ده‌رمان و ئه‌نجامدانى چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌رى، ده‌ركه‌وت چاره‌سه‌رى به هه‌ڵه كراوه و به دوو سه‌عات و نیو له به‌ریتانیا چاره‌سه‌ر كرا.
ئان لاى كه ژنێكى سویدییه و ئێسته ته‌مه‌نى 53 ساڵه، به‌سه‌رهاتێكى سه‌یرى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه، كه چیرۆكه‌كه‌ى 40 ساڵ ده‌خایه‌نێ و دواتر زۆر به ئاسانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌و كاته‌ى ئان ته‌مه‌نى 13 ساڵ ده‌بێت، كاتى وه‌ك هه‌ر كچێك سوڕى مانگانه‌ى ده‌بێت، تووشى كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بێت، وه‌ك خوێنبه‌ربوونى زۆر و رشانه‌وه و ئازار، ئه‌مه سه‌ره‌تاى ئه‌م چیرۆكه ده‌بێت كه 40 ساڵ ده‌خایه‌نێ.
له‌ماوه‌ى ئه‌م 40 ساڵه چه‌ندان جار نه‌شته‌رگه‌رى منداڵان و قۆڵۆن ده‌كات، به‌ڵام هیچ سوودێكى نابێت، ته‌نانه‌ت له قۆناغێكى ئه‌م 40 ساڵه له رۆیشتن ده‌كه‌وێت، ژیانى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام پزیشكانى سویدى هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌و ژنه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
دواجار بڕیار ده‌دات بچێته له‌نده‌ن، به‌پێى یاساى چاودێرى ته‌ندروستى سوید هه‌ر نه‌خۆشێك نه‌توانرێت له ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا خه‌رجی چاره‌سه‌رى ده‌ره‌وه‌ى له ئه‌ستۆى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئان ئه‌م ره‌زامه‌ندییه نادرێت، چونكه به‌پێى هه‌ندێك له پشكنینه‌كان ئه‌و ژنه هیچ هۆكارێكى دیاریكراوى نییه بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى، به‌ڵام ئان كۆڵ نادات و به هۆى براده‌رێكه‌وه سه‌ردانى به‌ریتانیا ده‌كات.
له‌وێ ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نیا له ناوه‌وه‌ى منداڵدانى هه‌وكردنێك هه‌یه و به‌شێكیشى داوه‌ته‌وه سكى، بۆیه به‌ده‌رهێنانى به‌رگى ناوه‌وه‌ى منداڵدانه‌كه‌ى چارسه‌ریى بۆ كراوه، ماوه‌ى ته‌واوى چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شى ته‌نیا دوو سه‌عاتى خایاندووه.