سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ باكورى سووریا ئه‌وه‌یه سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى دانانى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه پێشنیاركرا و توركیا پێشوازى لێ‌كرد به‌و مه‌رجه‌ى خۆى سه‌رپه‌رشتى ناوچه‌كه بكات، ئه‌مڕۆ رووسیا به فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رانبه‌ر دانانى ناوچه‌ى ئارام ده‌ربڕى.
سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا گوتى "ئێمه پێمانوایه تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه بخرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى سووریا و هێزه ته‌ناهییه‌كانى".
ئه‌و لێدوانه‌ى لاڤرۆڤ چه‌ند رۆژێك به‌ر له دیداره‌كه‌ى نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا دێت، كه بڕیاره له هه‌فته‌ى داهاتوودا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا راى گه‌یاند له‌گه‌ڵ پوتین باس له دانانى ناوچه‌ى ئارام ده‌كات له باكورى سووریا.
له مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا راگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا ئه‌نجام داوه و پێشنیارى دانانى ناوچه‌یه‌كى ئارامى له باكورى سووریا كردووه.