ئه‌م نه‌خۆشیه زۆر كات به حاڵه‌تێكى پزیشكى درێژخایه‌ن داده‌نرێت پێست سوور ده‌بیته‌وه و ده‌ماره ورده‌كانى ژێر پێست به‌ئاسانى ده‌بینرێن ئه‌مانه‌یش به‌تایبه‌تى له ناوچه‌وان و لووت و روومه‌تدا دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌حاڵه‌تێكى پێست داده‌نرێت زۆر كات له ژناندا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك جار ده‌بێت به زیپكه‌ى زۆر ورد یان حاڵه‌ته‌كانى تر‌ى پێست.
چه‌ندان نیشانه به‌دوایى خۆیدا ده‌هێنێت وه‌ك هه‌ڵئاوسانى چاوه‌كان و په‌ڵه‌ى ره‌نگ سوور و ئه‌ستووربوون و وشكى پێست هه‌ندێك جار هه‌ستى سووتانه‌وه‌ى پێست دروست ده‌بێت، هه‌ندێك جار نیشانه‌كانى ون ده‌بن و دووباره درووست ده‌بنه‌وه، به‌ڵام چه‌ند چاره‌سه‌رێكى سروشتى هه‌یه ده‌توانێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ى پێست چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: چایى سه‌وز، دوو كووپ چایى سه‌وز ئاماده بكه و له به‌فرگردا دایبنێ تا سارد ده‌بێته‌وه بۆ ماوه‌ى نیو سه‌عات پارچه پهرۆیهكى پاك به چا سه‌وزه‌كه ته‌ڕ بكه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى به‌كاربهێنه كه تووشى سووربوونه‌وه بووه بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌جێى بهێڵه ئه‌مه یارمه‌تى ده‌دات كه سووربوونه‌وه و هه‌وكردن كه‌م بكاته‌وه به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى دژهئۆكسیدهوه پێویسته رۆژى دووجار و بۆ ماوه‌ى دوو مانگ ئه‌م كرداره دووباره بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێكى باشترى هه‌بیت.
دووه‌م: هه‌نگوین، چاره‌سه‌رێكى تره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ى پێست تهریهك به‌پێست ده‌دات و رێگه له زیادبوونى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گرێت، به كه‌مێك هه‌نگوین پێستت بشێله پاشان بۆ ماوه‌ى 20 خولهك به‌جێى بهێَڵه و دواتر به ئاو بیشۆ.
سێیه‌م: زه‌یتى لاڤێنده‌ر، یه‌كێكه له زه‌یته بۆنداره‌كان و ته‌نیا به پارچه لۆكه‌یه‌ك ئه‌م كرداره ئه‌نجام بده كه‌مێك زه‌یت بێنه و پاشان لۆكهكهى پی ته‌ڕ بكه و ئه‌و شوێنه‌ى پێستى پێ بسره كه تووشى سووربوونه‌وه بووه ئه‌مه یارمه‌تى رێكخستنى خوێن ده‌دات و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه پێویسته رۆژى دووجار ئه‌م كرداره دووباره بكه‌یته‌وه بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته، هه‌روه‌ها ده‌توانیت كه‌وچكێك زه‌یتى باوى تێكه‌ڵ به‌م زه‌یته بكه‌یت و پێش نووستن بۆ پێستت به‌كاری بهێنیت پاش هه‌ستان له خه‌و ته‌نیا به ئاو بیشۆ. زه‌یتى لاڤێنده‌ر كه‌میك تیژه ره‌نگه هه‌ستیارى دروست بكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێستیان ناسكه بۆیه ده‌بێت له‌كاتى به‌كارهێنانیدا ووریا بن.
چواره‌م: ئالۆڤێرا، چاره‌سه‌رێكى تر‌ى گونجاو بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌ى پێست به‌كارهێنانى ئالۆڤێرایه، ئه‌م رووه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قژ و پێست و چه‌ندان نه‌خۆشی جیاوازى پێست به‌كارده‌هێنرێت، كه‌مێك جێڵێ ئالۆڤێرا بۆ ئه‌و شوێنه‌ى پێستت به‌كاربهێنه كه تووشى سووربوونه‌وه بووه پاشان كه وشك بووه‌وه به ئاو بیشۆ. ئه‌م چاره‌سه‌ره رۆژى دووجار ئه‌نجام بده به‌مشێوه‌یه سووربوونه‌وه و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه.