واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى 13 وه‌زاره‌ت و ده‌سته ڕاگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى ساڵى 2018 به‌رده‌وامه و سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند شوێنێك دابه‌ش ده‌كرێ، واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى 13 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ى تریش راگه‌یه‌نرا.
سبه‌ى پێنجشه‌م 17ى كانوونى دووه‌م، مووچه‌ى ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن دابەش دەکرێت.
هاوكات به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له گه‌نجینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو 20ى كانوونى دووه‌م، مووچه‌ى هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانى " شاره‌وانى و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كاره‌با و كشتوكاڵ و پلاندانان" دابه‌ش ده‌كرێ.
هاوكات هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا مووچه‌ى "دیوانى چاودێرى دارایى و مافى مرۆڤ و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ده‌زگاى مین و ژینگه دابه‌ش ده‌كرێ.
لە 2018ه‌وه بەشێوەیەكی رێكخراو حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو 30 رۆژ جارێك مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی دابەش كردووە، دوای رێككەوتنیش لەگەڵ حكوومەتی عێراق و وەرگرتنی 317 ملیار دینار لە بەغدا، بەشێك لەو پاشەكەوت و بڕینەی لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەبوو، كەم كرایەوە و رێكخرا.
چاوەڕوان دەكرێت لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە یەكجاری پاشەكەوت لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەڵگیردرێت، بەڵام هێشتا روون نەكراوەتەوە هەڵگرتنی پاشەكەوتەكە چۆن دەبێت.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم