به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌ی سه‌لمێنراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 50 بۆ 65 ساڵه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ته‌نیا هه‌واڵی ساخته و درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین توێژینه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئاماژه‌ی پێ داوه، توێژینه‌وه‌كه له نیویۆرك له‌لایه‌ن زانكۆی پرینستۆنه‌وه ئه‌نجام دراوه و ماوه‌ی سێ مانگی خایاندووه كه تێیدا پسپۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداریان كردووه و ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 50 بۆ 65 ساڵه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ته‌نیا هه‌واڵی درۆ و ساخته بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، كه ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016 كاتێك دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆندا سه‌ركه‌وت و بوو به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش له‌ڕێی بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆسته درۆكانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و دروست كردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی.
هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و پسپۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌یشان ئاشكرا كردووه كه ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌رده‌كه‌وێت.