خەڵك ناڕەزایی لەسەر خاوبوونەوەی هێڵی فاستلینك دەردەبڕن
بەكارهێنەرانی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك لە بەرانبەر خاوبوونەوەی ئینتەرنێت ناڕەزای دەردەبڕن و ڕای دەگەیەنن، ئەگەر هێڵی فاستلینك بەمشێوەیە بمێنێتەوە ئەوە ناچارن هێڵی تر بەكار بێنن.
بەشێك لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان پێوەندییان بە "وشە"وە كردووە و لەبارەی خاوبوونەوەی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك ناڕەزایی دەردەبڕن. شوان یوسف هاوبەشێكی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینكە و بۆ "وشە" گوتی، ماوەی چەند ڕۆژێكە هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك بەهەموو جۆرەكانییەوە خاوبووتەوە و سوودی بۆ هاووڵاتییان نییە.
ئەو هاووڵاتییە گوتی، سەربارە گرانی كارتەكە و كەمی گێگابایت، هێڵەكە وەك پێویست خزمەت ناكات، بۆیە ئەگەر بەمشێوەیە بمێنێتنەوە ئەوە ناچار دەبن هێڵی ئینتەرنێتی تر بەكاربێنن.
"وشە" دوو ڕۆژە پێوەندی بە كۆمپانیایی فاستلینكەوە دەكات، بەڵام بە بیانووی جیاواز نایانەوێ قسە لەسەر خاوبوونەوەی هێڵی ئینتەرنێتەكە بكەن.
خابوونەوەی هێڵی ئینتەرنێتی فاستلینك لەكاتێكدایە كە ئێستە هەڵمەتێكی چڕ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەیە و هاووڵاتییان ئامێرەكانیان كە لەجۆری فاستلینكە دەشكێنن ئەوەیش وەك ناڕەزاییەك لەبەرانبەر خراپی هێڵەكانیان.
كۆمپانیای فاستلینك ماوەی چەند ساڵێكە دامەزراوە و چەند جۆرێكی ئینتەرنێت دابین دەكات، بەڵام لەوەی دامەزراندیەوە تا ئێستە جێی ڕەزامەندی هاووڵاتییان نەبووە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم