دوو مانگی ڕابردوو له به‌غدا میزاجی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رێنی بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكهات و نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه، به‌وهۆیه‌وه بودجه‌ی وڵات زیاتر ده‌بێ و ئاوه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناجێگیرن و هاوینیش به ڕێگاوه‌یه و ته‌نگژه‌یه‌كه كه یه‌كه‌مجاره حكوومه‌تی نوێ ئه‌زموونی ده‌كات، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه، ساڵانه خه‌ڵكی به ته‌واوی بێزار ده‌بن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
ئاستی توندوتیژییه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ ساڵی ڕابردوو ڕووی له كه‌می كردووه و به هێواشی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌بووژێنرێته‌وه و قه‌رز به خه‌ڵكی ئاواره‌بوو ده‌درێت، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ره‌و ناوچه وێرانبووه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له به‌غدایش شه‌وانه تا دره‌نگ خه‌ڵكی له كافێ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌مێننه‌وه و ته‌قینه‌وه و كرده‌كانی توندوتیژی كه‌مترن له چاو پێشوو.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان دۆخی به‌غدا زۆر باشتره له كاتی پێشوو و خه‌ڵكیش گه‌شبینیان بۆ دروست بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌میشه‌یی نییه و پێشبینی ده‌كرێ له هاوین به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با خه‌ڵك به ته‌واوی بێزار ببنه‌وه و ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی نوێ ده‌رببڕن، بۆ ناوچه‌كانی باشوور ناڕه‌زایی دژی سیسته‌می سیاسی و حكوومه‌تی نوێش به‌رده‌وامه، به‌سڕه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ڕۆژانه به گشتی و ڕۆژانی هه‌ینی به تایبه‌تی خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی لێ ڕوو ده‌دا، ئه‌مه‌یش دڵی حزبه شیعییه‌كانی هه‌ژاندووه، كه پێگه‌ی گه‌وره‌یان له پارێزگاكه هه‌بوو، حكوومه‌تیش به ته‌واوی له نائارامی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌سڕه ده‌ترسێ، چونكه زیاتر له 95%ی نه‌وتی وڵاته‌كه له ڕێی به‌سڕه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ و زیاتر له 80%یشی له‌وێوه به‌رهه‌م دێت، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه خۆپێشاندانه‌كان كه زۆربه‌ی كات بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانن، ببنه هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و ئابووری وڵات به‌ره‌و داته‌پین ببه‌ن و كورتهێنانی بودجه بگه‌یه‌نن به لووتكه.
به‌سڕه به دڵی ئابووری عێراق داده‌نرێ، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێ، حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا سه‌ركه‌وتوو نابن، بێ ئارامی به‌سڕه و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، چونكه به زاڵبوونی خۆپێشانده‌ران به‌سه‌ر دۆخی به‌سڕه و ڕێگری له هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌غدا هیچ شتێكی له‌به‌رده‌ست نامێنێ و وه‌ك مرۆڤێكی بێ ناوه‌رۆك و ته‌نیا ڕووكه‌ش ده‌مێنێته‌وه. خه‌ڵكه‌كه‌یشی به ته‌واوی تووڕه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشوو و حكوومه‌تی نوێوهیش به‌ڵێنی زۆر گه‌وره‌یان پێ دراوه، كه‌چی تا ئێسته هیچ به‌ڵێنێكی گرنگیان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه، ته‌نیا به‌ڵێنه‌كان هه‌وڵێك بوون بۆ كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زای خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به سته‌مكردن له پارێزگاكه‌یان.
حكوومه‌تی نوێ سه‌ره‌تا به متمانه‌دانی 14 وه‌زیر له كۆی 22 وه‌زیر كه‌وته سه‌رپێ، دواتر له 18ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ر سێ وه‌زیری تر متمانه‌یان پێ درا و دواتر دوو وه‌زیری تر له 24 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر چوونه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی تۆمه‌تی به‌عسیبوون و بوونی پێوه‌ندی به گرووپی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ به‌شێك له وه‌زیره‌كان دروستكرا، به‌ڵام ئه‌وان پێوه‌ندییان به شوێنی كاره‌كه‌یان كردووه و به‌رده‌وامن له ئه‌ركه‌كانیان، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا سێ وه‌زاره‌ته كه تا ئێسته‌یش متمانه‌یان پێ نه‌دراوه و په‌رله‌مان هه‌رچه‌ند ده‌یخاته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كانی، كه‌چی دواتر بڕگه‌ی متمانه‌دان به سێ وه‌زیره‌كه دواده‌خرێن، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیده‌كان ڕێك بكه‌ون.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو گرفته‌كان، دیموكراسی و متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانیش له ته‌نگژه‌دان، بۆیه نیگه‌رانی قووڵ له‌مه‌یش دا هه‌یه، كه حكوومه‌تی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا بڕیاری لێ نه‌دراوه و تا ئێسته كه‌س نازانێ كام فراكسیۆن گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانین، چونكه حكوومه‌ت به ڕێككه‌وتنێكی نا ئاشكرای نێوان موقته‌دا سه‌در و هادی عامری له‌گه‌ڵ كورد و سوننه دروستكرا، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه له‌گه‌ڵ تێكچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له پشتیوانی حكوومه‌ت بكشێنه‌وه و دووباره وڵاته‌كه بۆ خاڵی یه‌كه‌م بگه‌ڕێننه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێ له نێوان به‌ره‌ی فه‌تح و سائیروون له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دیاریی بكرابووایه به گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت ده‌توانرا متمانه‌یان پێ بدرێ و هیچ كێشه‌یه‌كی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئێسته حكوومه‌ت كاندیدی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران هۆڵی دانیشتنه‌كه جێ ده‌هێڵن و دانیشتنه‌كه ڕێژه‌ی یاسایی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌یش هه‌مووی به‌هۆی پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا و دیاریینهكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانه.
خه‌ڵكی
عێراق دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون، حكوومه‌تی نوێ به‌خێرایی ده‌ست به دانانی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری و ئاوه‌دانی بكات و خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، به تایبه‌ت كاره‌با و ئاو و ڕێ و بان، به‌ڵام حكوومه‌ت تا ئێسته خه‌ریكی ئه‌وه‌یه كابینه وه‌زارییه‌كه ته‌واو بكات و ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ متمانه‌دان به وه‌زیره‌كان كۆ بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش جارێكی تر وڵاتی خستووه‌ته به‌رده‌م گرفتی گه‌وره‌وه، به تایبه‌ت كه عێراق به‌ره‌و هاوین هه‌نگاو ده‌نێ، هاوینی وڵاته‌كه‌یش زۆر گه‌رمه و پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك هه‌نگاوی ستراتیجی نه‌نراوه له واقیع بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته ستراتجییه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ له هاوینی ئه‌مساڵ به ته‌واوی خه‌ڵك له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بێنه سه‌ر شه‌قام و حكوومه‌تی نوێی وڵات سه‌ركۆنه بكه‌ن، ئه‌مه جیا له مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی ئاو و سیسته‌می ئاودێری باخچه و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات و ده‌یان كاره‌سات و ته‌نگژه‌ی تر، بۆیه حكوومه‌ته‌كانی عێراق ئه‌گه‌ر له زستان بكه‌ونه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، كێشه‌یان نییه، چونكه كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنیان نییه، به‌ڵام كاتێك هاوین دێ له هه‌موو ماڵێك شكست و بێباكی حكوومه‌ت یان گرنگیدان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ستراتیجی له بواری خزمه‌تگوزاری ده‌رده‌كه‌وێت.