سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن "عومه‌ر ره‌زاز" فه‌رمانی به وه‌ستاندنی ده‌وام له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت و زانكۆ و ده‌سته گشتییه‌كان له وڵات دا، به‌هۆی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر بارین كه زۆرینه‌ی پارێزگاكانی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه و كه‌شێكی ناله‌باری دروست كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئوردن "
پترا" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه و ده‌سته گشتییه‌كان و قوتابخانه و زانكۆكان ده‌گرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌و دامه‌زراوانه ناگرێته‌وه، كه ئه‌ركیان لایه‌نی ته‌ناهییه و جۆری ئیشه‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه كه هه‌ر جۆرێك بێ ده‌بێ به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان.
هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه له‌لایه‌ن رهزازهوه بۆ هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی سه‌رما و به‌فر بۆ پارێزگا جیا جیاكانی وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كه‌شێكی نه‌خوازراوی دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆی زۆر و زیان به سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان نه‌گه‌یه‌نێت، وه‌ستاندنی ده‌وام به باشترین چاره‌سه‌ر زانراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی وڵات هۆشداری دایه هاووڵاتییان كه دووركه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، چونكه شه‌قامه‌كان هه‌مووی به‌هۆی به‌فر لووس بوون و ئۆتۆمبێله‌كانتان تێیدا ده‌خلیسكێن و تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بن.