ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێسته نابێته‌وه سه‌رۆك و ماڵئاوایی له كۆشكی سپی ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ناتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێ، بۆیه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی له ڕۆژنامه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه له كاتێكدایه، كه ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" به فه‌رمی ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی به‌ناوی وانشتن پۆسته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساخته‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به ستافی واشنتن پۆسته‌وه نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه دروستكردنی هاوشێوه‌ی ڕۆژنامه‌كه‌مان و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی له ناو خه‌ڵك به دانانی زانیاری هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕاست.
به‌شی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ێ ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی له بازاڕ بڵاوبووه‌ته‌وه و باسی وازهێنانی تره‌مپ ده‌كات، دووره له ڕاستییه‌وه و ساخته‌یه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی كه به مانشێتی تره‌مپ چیتر سه‌رۆك نابێ و كۆشكی سپی جێ ده‌هێڵێ له بازاڕ بڵاوبووه‌ته‌وه، كارێكی ساخته‌یه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی هه‌مانشێوه‌ی واشنتن پۆست به هه‌مان ناو و لۆگۆ ئه‌م كاره كراوه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی كارێكی قێزه‌وه‌نه و نازانین كێ سوودمه‌نده له تێكدانی ناوبانگی ئێمه و دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی تر به زمانی ئینگلیزی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كان دا.