حەمە هاشم تاکە کوردە بەشداری فیستیڤاڵێکی جیهانی لە بەنگلادیش دەکات

:: AM:09:56:17/01/2019 ‌
حەمە هاشم شێوەکار و هونەرمەندی دیاری کورد، بە فەرمی وەک تاکە کورد بانگهێشتی فیستیڤاڵێکی جیهانی لە بەنگلادیش کراوە، بەم نزیکانە بەڕێوە دەچێت.

فیستیڤاڵی "هاوڕێیانی هونەر"ی جیهانیی، بە بەشداری سەتان هونەرمەندی وڵاتانی دنیا بەڕێوە دەچێت، تێیدا ‌حەمە هاشم وەک نوێنەری کورد و هونەرمەندانی ئەمەریکی، ئوستورالی، یۆنانی، ڕووسی، هیندی، بەنگلادیشی، و چەندان وڵاتی تر بەشداری دەکەن.

ئەم فیستیڤاڵە لە دوو تا شەشی شوباتی 2019 بەردەوام دەبێت، هونەرمەند حەمە هاشم بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆڕبه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌، كه‌ له‌لایه‌ن گرووپی هونه‌رمه‌ندانی به‌نگلادیش به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند "فه‌رزانه‌ یاسه‌مین" به‌ڕێوه‌ ده‌برێت هەڵبژێردراوە.

لە بارەی ئەم فیستیڤاڵە، ‌حەمە هاشم بە "وشە"ی گوت: له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا ۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌ وێنه‌كێشان به‌ ره‌نگی ئاوی رێك ده‌خرێت، هونەرمەندان كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان له‌ "ئارتا گه‌له‌ری" له‌ شاری بۆتان له‌ به‌نگلادیش نمایش دەکەن.

حه‌مه‌ هاشم هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری ناسراوی كورد، لەماوەی ڕابردوو چەندان پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە كوردستان و وڵاتانی تری دنیا كردووەتەوە، هاوكات خاوەنی یەكێك لە خەڵاتە جیهانییەكانە كە تایبەتە بە هونەری شێوەكاری و سەتان خەڵاتی ڕێزلێنانیشی لە وڵاتانی دنیا وەرگرتووە.


وشە - ڕێناس شابان