له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له 30ی ئه‌یلوولی رابردوودا، حزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان"یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى" له هه‌ركات زیاتر به ده‌ست كێشه‌ى ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنن. خۆیشیان ددان به كێشه‌كاندا ده‌نێن و له هه‌ندێك پرسیشدا دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز له‌ناو هه‌ر حزبێكیان.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئه‌وه ناشارێته‌وه كه حزبه‌كه‌ى به‌هۆى دۆخه سیاسییه‌كه‌وه وه‌ك هه‌ر حزبێكى تر، كێشه‌ى ناوخۆیى و كێشه‌ى كه‌سیشى هه‌یه.
له دواى كۆبوونه‌وه گشتییه‌كه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كه مانگى تشرینى یه‌كه‌می رابردوو له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو،ئه‌و حزبه نه‌یتوانیوه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له‌كاتی دیاریكراو بكات، به‌هۆى كێشه‌ى ناوخۆییه‌وه، تا له كاتێكی دره‌نگتردا كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامدا.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هۆى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تیى پێوه‌ست بوو به پێڕه‌وى ناوخۆوه، چونكه كۆبوونه‌وه‌كان له سێ مانگ جارێك ئه‌نجام ده‌درێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه "ناتوانین بڵێین یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به ده‌ره له كێشه‌ى ناوخۆ" و دووپاتی كرده‌وه كه حزبه‌كه‌ى كێشه‌ى ناوخۆیى و كێشه‌ى كه‌سیى هه‌یه. به‌گوته‌ی خۆی "به‌هۆى ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ى كه‌له هه‌رێم هه‌یه، وه‌ك هه‌ر حزبێكى تركاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه‌یش هه‌یه،كێشه‌ى ناوخۆ له‌ناو یه‌كگرتوویش هه‌یه".
سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كگرتوو ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه گه‌وره‌ترین كێشه له‌ناو یه‌كگرتوو دابه‌زینى ده‌نگه‌كانیه‌تى، كه له خولى چواره‌می په‌رله‌مانى كوردستان خاوه‌نى 10 كورسى بوو، به‌ڵام له خولى نوێ بۆ پێنج كورسى كه‌مى كرد، به‌هۆی ئه‌و شكسته‌وه كۆنگره بۆ ماوه‌ى ساڵێك پێشخرا. زیاتر گوتی "زیاتر كێشه‌ى ناوخۆى یه‌كگرتوو، هۆى بابه‌تى و كه‌سییه".
ئه‌گه‌رچى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوولى ساڵى 2018 هیچ كورسییه‌كى په‌رله‌مانیان به ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام دوا به‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه‌ى ناوخۆ له‌و حزبه‌یشدا دروست بوو. به‌هۆى ئه‌نجامنه‌دانى گۆڕانكارى و چاكسازى، شه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى وازهێنانى خۆیان له حزبه‌كه ڕاگه‌یاند.
ئێسته بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌هۆى نه‌بوونى كورسیى په‌رله‌مان قورسایی نه‌ماوه و پرسى پێ ناكرێت له ئاستی سیاسی‌دا.
سه‌لام كه‌ریم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و كێشه ناوخۆییه‌ى له ناو حزبه‌كه دروستبوو، گه‌یشته ئاستى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسى، كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر حزبه‌كه دروستكرد، چونكه له هه‌ر ناوچه و مه‌ڵبه‌ند و كادرێكى بزووتنه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه هه‌بێت، كاریگه‌رى دروست ده‌كات.
كه‌ریم ئه‌وه‌یشی گوت كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كانى بزووتنه‌وه، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان گۆڕانكارى و چاكسازى بكه‌ین له مه‌ڵبه‌ند و ناوچه‌كان. به‌گوته‌ی خۆی "ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش ئاشت ده‌كه‌ینه‌وه تا بگه‌ڕێنه‌وه ناو كار و سیاسه‌تى خۆیان".
به‌ڵام سۆران سێوكانى شاره‌زاى ئیسلامى سیاسیى، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه كه گرفتى ئیسلامییه‌كان له كوردستان ئه‌وه‌یه شكستیان هێناوه، نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌گه‌ڵ دنیابینى نوێ بگونجێنن كه خه‌ڵكیان له‌سه‌ر ڕاهێناوه و له‌سه‌ر به كوشت داوه، هاوكات نه‌یانتوانیوه راستییه‌كه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆجیایه بسه‌لمێنن و ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك خه‌یاڵ بوون و قسه‌كانیان پووچ بووه، چونكه له كوردستان جیاوازى نه‌بینراوه له‌نێوان كه‌سێك ئیسلامى و كه‌سێك نائیسلامی.
سێوكانی وردتر ده‌ست ده‌خاته سه‌ر كێشه‌كان و ده‌ڵێ، یه‌كگرتوو له‌وه‌ته‌ى هه‌بووه كێشه‌ى ناوخۆیى قووڵى هه‌یه و به چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماوه‌ته‌وه و ئه‌ویش كێشه‌ى بادینان و سۆرانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى ئایدۆلۆجی هه‌یه، چونكه خۆیشى نازانێ حزبى ئیسلامییه یان سه‌له‌فى یاخۆ عیلمانى.
به‌گوته‌ی سێوكانی "تا ئێسته‌یش دیار نییه یه‌كگرتوو چیده‌وێت و داواى چى ده‌كات، پارتى داواى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌كات و گۆڕان داواى چاكسازى كرد، به‌ڵام یه‌كگرتوو داواى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات كه كارى حزبى سیاسى نییه".
ئاماژه‌ی دا، كێشه‌یه‌كى تر كه دواى هه‌ڵبژاردن له ناو یه‌كگرتوو دروست بووه، هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانیان له‌پێناو پۆست و وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر چاویان له‌وه بووه به‌شدارى حكوومه‌ت بكه‌ن و ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرن و ئۆتۆمبێلى گرانبه‌ها بخه‌نه ژێریان، به‌ڵام كه ده‌ركه‌وت به‌شدارى ناكه‌ن، كێشه له نێوان سه‌ركرده‌كانی دروست بوو.
ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌یه، ئه‌و شاره‌زایه‌ى ئیسلامى سیاسى گوتى، "بزووتنه‌وه وه‌ك حزب نه‌ماوه، ته‌نیا ئۆرگانێكى خێزانییه بۆ بنه‌ماڵه‌ى عه‌لى عه‌بدولعه‌زیز، وازهێنانى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى سه‌ركردایه‌تیى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى كێشه‌كانى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه پێوه‌ست به حزبه‌كه‌وه، ئه‌گه‌رنا بزووتنه‌وه خۆى كامه‌یه تا شه‌ش ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى وازبهێنن".
هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه ماوه‌یه‌كه كێشه ناوخۆییه‌كانی كه‌وتوونه‌ته ناو میدیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و داوای چاكسازی و گۆڕانكاری ده‌كرێ، جیا له‌وه‌ی ترسی گۆڕانكاری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌میر له كادر و ئۆرگانه‌كان وای كردووه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌و حزبه‌یش ده‌ست پێ بكات.
وشه/ سلێمانى. هۆشیار عه‌لى
*
یه‌كگرتوو: كێشه‌مان هه‌یه
*
بزووتنه‌وه: گۆڕانكاری ده‌كه‌ین
*
شاره‌زایه‌ك: ئیسلامییه‌كان هیچیان پێ نییه