نرخی دینار جێگیرە و پاوندیش کەمێک دابەزی

:: AM:10:17:17/01/2019 ‌


بەپێی دوایین گۆڕانکارییەکانی نرخی دراو و زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و دنیا و بە پشتبەستن بە زانیاری کۆمپانیایەکی ناوخۆ و بۆڕسەی جیهانیی دراو و زێڕ، ئەمڕۆ پێنجشەم نرخی زێڕ و دینار جێگیرە بەڵام پاوند کەمێک دابەزی.

 

 

ئەمڕۆ پێنجشەم  17ی کانوونی دووەم  ماڵپەڕی dailyfx نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  292  دۆلار خستەڕوو. هاوکات كارزان وەفیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری ئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 249 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 220 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 292 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 120  هەزار دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار  دینار.

 

100 یۆرۆ: 136 هەزار و 650 دینار.

 

100 پاو‌ند:154 هەزا  و650 دینار

 

100 لیرەی توركی:  22  هەزار و 350  دینار.

 

100 هەزار تمەن: 10 هەزار و 500 دینار

 

100 یۆرۆ: 113 دۆلار و 84 سەنت

 

100 پاوند: 128 دۆلار  و 69 سەنت



وشە - سلێمان تاشان