سوزان بوێل كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی به‌ریتانیاییه، له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رخستنی به‌هره‌كان و به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه، گه‌یشته ئاستێك وه‌ك هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌یه‌كی گۆرانیگوتن بناسرێته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی بۆ خۆی دروست بكات.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كورته هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ئه‌و خاتوونه گۆرانیبێژه به‌ریتانییه بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی داوه كه سوزان به‌رله ساڵی 2009 ناوێك نه‌بووه له بواری گۆرانیگوتندا، تا ئه‌وكاته‌ی چووه به‌رنامه‌ی "ئه‌مه‌ریكان گۆت تالنت" و له‌وێدا به‌هره‌كه‌ی تاقی كرایه‌وه.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له‌و به‌رنامه‌یه چونكه ته‌مه‌نی به‌سه‌ر چووبوو، نه‌یتوانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه، زۆرترین هه‌واداری بۆ خۆی كۆ كرده‌وه و له ناوه‌نده‌كه‌دا هاته ناسین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا توانی 120 میلۆن بینه‌ر گۆی له‌و گۆرانییه‌ی بگرن كه له به‌رنامه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد. دواتر ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه كه توانی زۆرترین فرۆش له مێژووی به‌ریتانیا به‌ده‌ست بهێنێ.
سوزان بوێل له ساڵی 1961 له دایك بووه و ته‌مه‌نی 57 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه. تا ئێسته توانیویه‌تی ملیۆنان دۆلار به‌هۆی ئه‌لبوومه‌كانی كۆ بكاته‌وه. خۆی گوتوویه‌تی كه دایكی پاڵپشتكارێكی رژدی گۆرانیگوتنیه‌تی.