"به‌رهه‌م ساڵح كه‌سایه‌تییه‌كى لاوازه و پرۆتۆكۆلى تێكداوه"
به‌رهه‌م ساڵح كه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ئێسته له ڕووى پڕۆتۆكۆلییه‌وه حیسابى سه‌رۆك كۆمارى بۆ ناكرێ، دواین به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌و به لاوه‌نانه‌ی، ئه‌وه‌بوو له‌كاتى هاتنى پاشاى ئوردن له به‌غدا دووجار رێوڕه‌سمى پڕۆتۆكۆلى ئه‌نجام درا. به بڕواى پسپۆڕان، ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه و پێوه‌ندیشى به لاوازیى كه‌سایه‌تى به‌رهه‌م ساڵحه‌وه هه‌یه. وێڕای ئه‌وه‌ی له پێشوازی پاشای ئوردن، ئاڵای فه‌له‌ستین له جیاتی ئاڵای ئوردن به‌رز كرایه‌وه، پڕۆتۆكۆلی عێراق دووجار فه‌رشی سوور و سته‌یجی بۆ پاشاى ئوردن دانا.
رۆژی دووشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، شا عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازیی لێ كرا. ئه‌گه‌رچی له پێشوازیدا فه‌رشی سوور و سته‌یج ئاماده كرا و سروودی نیشتمانی هه‌ردوو وڵات لێ درا، به‌ڵام كاتێك له سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێ كه‌وت بۆ دیداری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، جارێكی تر فه‌رشی سوور و سته‌یج ئاماده كرایه‌وه. ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له بواری پرۆتۆكلدا.
شێرزاد رواندزى شاره‌زای پڕۆتۆكۆڵ له كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی له پێشوازیی پاشای ئوردن بینرا، له رووی پڕۆتۆكۆلییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، چونكه هه‌میشه پاشای وڵاتان كه سه‌ردانی وڵاتێكی تر ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته پێشوازییان لێ بكرێت، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش سه‌رۆك كۆمار كه‌سی یه‌كه‌میی پڕۆتۆكۆلییه بۆ پێشوازی له سه‌رۆك و پاشاكانی وڵاتان. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، "له دیوه سیاسییه‌كه‌ی ره‌نگه ئه‌وه هه‌وڵێك بێت بۆ كه‌نارگیركردنی رۆڵی سه‌رۆك كۆمار و ده‌رهێنانی به‌ڕه له ژێر پێی".
لاى خۆیه‌وه دكتۆر واسق هاشمی شاره‌زای سیاسی و سه‌ربازی، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی رووی دا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی پڕۆتۆكۆڵی بووه و ناكرێ وڵاتێكی وه‌ك عێراق ئه‌و هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام بدات.
هاشمی كه كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكه له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، به"وشه" ده‌ڵێ به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ كردووه، بۆی ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌ی رووی داوه نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی بووه له نێوان سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ى زیاتر له 100 ڕۆژه پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراقى به‌ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێر وه‌رگرتووه، ئه‌و له‌وه‌ته‌ى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌وه كه‌مترین ڕۆڵى له بڕیاره سیاسییه‌كانى عێراقدا هه‌بووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار قسه‌كانیشى له دژایه‌تى كورد شكاوه‌ته‌وه.
سه‌رسام خه‌لیل مامۆستاى زانكۆ، بۆ "وشه"ى ڕوون كرده‌وه كه هه‌ر سه‌رۆكى وڵاتێك دێته وڵاتێكى تر، پێویسته هاوتاكه‌ى پێشوازى لێ بكات و له هه‌موو سه‌ردانێكیشدا ته‌نیا یه‌ك جار ڕێوڕه‌سمى پڕۆتۆكۆلى ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌وه‌ى له عێراقیش رووی دا كه دووجار ڕێوڕه‌سمى پڕۆتۆكۆلى كرا، زۆر خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێ.
مامۆستاكه‌ى زانكۆ گوتى، "هیچ هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نییه و پێشێلكارى زۆر له نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌سایه‌تیى سه‌رۆك كۆمار بۆ پرۆتۆكۆل گرنگى و رۆڵى زۆر هه‌یه".
ئه‌و گوتى، "كه‌سایه‌تیى به‌رهه‌م ساڵح لاوازه و ئه‌وه‌یش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانى پرۆتۆكۆل له عێراقدا". دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له عێراق روویدا شه‌رمه‌زارییه بۆ عێراق و بۆ پاشای ئوردنیش.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ، "كه‌سایه‌تیى رۆڵى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى بدات به كورسى، نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه كه سه‌رۆك بارزانى ئێسته هیچ پۆستێكى له كوردستان نییه، به‌ڵام گرنگیى خۆى وایكردووه له رووى پڕۆتۆكۆڵییه‌وه گرنگى پێ بدرێ".
*
"سه‌رۆك بارزانى ئێسته هیچ پۆستێكى له كوردستان نییه، به‌ڵام گرنگیى خۆى وایكردووه له رووى پڕۆتۆكۆڵییه‌وه گرنگى پێ بدرى"
"به‌رهه‌م ساڵح كه‌سایه‌تییه‌كى لاوازه و پرۆتۆكۆلى تێكداوه"