پێكهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەو

:: AM:11:16:17/01/2019 ‌

ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی لیڤانتی یاری دەكات.

یارییەكە سەعات 11:30ی شەو بە كاتی كوردستان لەنێو یاریگەی كامپ نوو ئەنجام دەدرێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەدا پێویستی بە سەركەوتن هەیە، چونكە لە یاریی پێنجشەمی هەفتەی رابردوویدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ دۆڕا بوو.

پێشبینی دەكرێ ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكەی ئەمشەودا بە پێچەوانەی یاریی رابردوو بە پلانی هێرشبردن و تەواوی ئەستێرەكانی یاری بكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكە بەمشێوەی خوارەوەیە:-

گۆڵپارێز: تیر شتیگن

بەرگری: ئەلبا، لینگلیت، پیكێ و سێمێدۆ

ناوەڕاست: ڤیدال، بۆسكێتس و راكیتیچ

هێرشبەر: كۆتینیو، سوارێز و میسی




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م