ڤیدیۆی منداڵێکی تووشبووی شێرپەنجە دەتخاتە گریان

:: AM:11:23:17/01/2019 ‌
منداڵێکی پینج ساڵان، دوای ئەوەی دوایین چارەسەری بۆ نەخۆشی شێرپەنجە وەرگرت، لە خۆشیدا گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات، ئەم دیمەنەیشی هەرای لە میدیاکان دروست کردووە.

لینی لۆتۆی منداڵێکی تەمەن پینج ساڵانە و تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە، دوای ئەوەی دوایین چارەسەری بۆ نەخۆشی شیرپەنجە وەرگرت، هەر بە جلی نەخۆشخانە و لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری لێ وەردەگرێت، سەما دەکات و گۆرانی دەڵێت.

لەو کاتەی لینی خەریکی سەما بووە کە وەک سەما تایبەتییەکەی مایکل جاکسن دەردەکەوێت، خێزانەکەی ڤیدیۆیان کردووە، ئەم ڤیدیۆیەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە، کە بە ماوەیەکی کورت بینەرێکی زۆری پەیدا کردووە و دەنگی داوەتەوە.

لەو کاتەوە، لینی ناوبانگی پەیدا کردووە، لە دوای هەموو چارەسەرێکی سەمایەکی تایبەتی پێشکەش بە هەوادارانی کردووە، کە ئەمە بەشێک لە ڤیدیۆی سەماکانییەتی:




ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی جیهان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، کە باوترینیان لەناو منداڵاندا شێرپەنجەی leukemias ناسراو بە شێرپەنجەی خانەکانی خوێن، lymphomas شێرپەنجەی لیمفە گرێکان و مێشک، پێست، پڕۆستات و جگەرە.



وشە - ڕێناس شابان