ریال مەدرید بڕیاری كۆتایی لەسەر سۆلاری داوە

:: PM:12:41:17/01/2019 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی لەسەر چارەنووسی سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری ئێستای تیپەكەیان داوە بۆ وەرزی داهاتوو.

ماڵپەڕی (كواترۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: سۆلاری لە وەرزی داهاتوودا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید نامێنێ بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی یانەكە بڕوایان بە تواناكانی نییە.

ئەنجوومەنی كارگێڕی یانەی ریال مەدرید پێیانوایە یانەكەیان پێویستی بە راهێنەرێكی نوێیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەكی تازە لە وەرزی داهاتوودا جێبەجێ بكات.

سۆلاری بەشێوەیەكی كاتی و تا كۆتایی ئەم وەرزە لە ئەركی راهێنەرایەتی تیپی دووەم بۆ تیپی یەكەمی یانەی ریال مەدرید بەرز كرایەوە و لە شوێنی جولین لۆپیتگی دەست بەكار بوو، لە سەرەتای ئەم مانگەشدا توانی ناسناوی جامی جیهانی یانەكان لە وڵاتی ئیماڕات بەدەستبێنێ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ریال مەدرید تا ئێستاش هەلی ركابەریكردنی لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەكانی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپای لە بەردەمدا ماوە.

یانەكە دوای ئەنجامدانی 19 یاری ئێستا بەكۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت و جیاوازیشی لەگەڵ یانەی پێشەنگ كە بەرشەلۆنەیە 10 خاڵە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م