لە خورماتوو خانووی هاووڵاتییەكی كورد تەقێنرایەوە

:: PM:02:06:17/01/2019 ‌
 
ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی كانوونی 2019 ، لە شارۆكەی خورماتوو خانووی هاووڵاتییەكی كورد تەقێنرایەوە. عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی خورماتوو بە "وشە" راگەیاند، ئەمە بە یەكەم حاڵەتی تەفاندنەوەی خانوو لەمساڵدا هەژمار دەكرێت.
 
ئەو دەڵێ تەقینەوەكە ئەگەرچی زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانی مادی بەرچاوی بەركەوتووە، بۆیە پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوەكانی كردووە.
 
 ئەرسەلان عەلی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، ئەو هاووڵاتییە خۆی خانووەكەی جێهێشتووە و چاوەڕێی كردووە بگەڕێتەوە چونكە خانووەكەی دەكەوێتە كۆتایی گەڕەكی حوسەینی نزیك بەگەڕەكی كوردنشینی شارۆكەكە.
 
بەگوتەی ئەو بەرپرسە هۆكاری تەقاندنەوەی خانووەكە تەنیا ئەوە بووە خاوەنەكەی كوردە و ناوی فەرهاد فازڵە، ئامانج ئەوەیە كورد لە شارۆكەكە دوور بخەنەوە.
  
لە پاش خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دۆخی تەناهیی خورماتوو تا ئێستە سەقامگیر نەبووە و هەمیشە كوردی ناوچەكە كراوەتە ئامانجی میلیشیاكان و گرووپە تیرۆریستییەكان.
 
گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - سلێمان تاشان