ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، په‌رله‌مانتاران زیاتر له 300 تێبینییان له‌سه‌ر بودجه به په‌رله‌مان داوه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، تا ئێسته زیاتر له 300 تێبینى له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه له باره‌ى بودجه به لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان دراوه، كه ده‌بێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا جارێكى تر دابڕێژێنه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌و كاته‌ى داڕشتنه‌وه‌ى پڕۆژه یاساى بودجه دهیخایهنێ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێ، "پێویستمان به هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت بۆ داڕشتنهوهكهى".
له ماوه‌ى رابردوودا له چه‌ندان دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌توانراوه كێشه‌كانى ناو بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2019 یه‌كلا بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك رێكاریى گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات بودجه‌كه په‌سه‌ند بكرێت، له‌وانه رێگریى له په‌رله‌مانتاران كردووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان راى گه‌یاندووه، دانیشتنه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت.