پسپۆڕانى خۆراك بۆ رجیمكردن پێشنیارى خواردنى نیسك ده‌كه‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه نیسك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش و سووتاندنى چه‌ورى خۆراكێكى زۆر هاوكاره.
هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ده‌كرێت نیسك له رجیمكردن به‌كار بهێنرێت جیا له كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشیش چه‌ندان سوودى تر به جه‌سته و ته‌ندروستى مرۆڤ بدات.
له‌وانه گۆڤارى "
سیدتى" باسى له‌وه كردووه، كووپێك نیسكى كوڵاو 230 كالۆرى له‌خۆ ده‌گرێت، جیا له‌مه‌ش ئه‌م كووپه نیسكه پڕه له پرۆتین و ڤیتامین و ریشاڵه خۆراكییه‌كان له خۆ ده‌گرێت، به شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ى هه‌رسكردن خاو ده‌كاته‌وه و ریشاڵه خۆراكییه‌كانیش ئاوى ناوگه‌ده هه‌ڵده‌مژن به‌شێوه‌یه‌ك كه قه‌باره‌یه‌كى گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و مرۆڤه ته‌واوى رۆژه‌كه هه‌ست به تێربوون ده‌كات و ده‌ستبه‌ردارى خواردنى تر ده‌بێت.
شاره‌زایانى خۆراك دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، به‌خواردنى نیسك چه‌ندان گۆڕانكاریى له له‌شى مرۆڤ روو ده‌دات، بۆیه ئامۆژگارى خواردنى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بیر له دابه‌زاندنى كێش ده‌كه‌نه‌وه. به‌مه‌رجى نابێت زێده‌ڕۆیى له خواردنى بكرێت و له‌كاتى ئاماده‌كردنى رۆنى زۆر تێ بكرێت.
جیا له‌مه‌ش شاره‌زایان چه‌ند سوودێكى تر نیسكیان باس كردووه، له‌وانه كرده‌ى هه‌ره‌س ئاسان ده‌كات و پاشماوه خۆراكییه‌كان له جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه، دڵ به‌هێز ده‌كات، به‌ره‌نگارى نه‌خۆشى شه‌كره ده‌بێته‌وه، له‌ش له كه‌مخوێنى ده‌پارێزێ.