له نوێترین داهێنانی ته‌كنه‌لۆجیدا چه‌ناڵێكی یوتیوب به‌ناوی "Electronic Grenade" هه‌ستا به‌دروست كردنی ماوسێك كه هه‌م شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌یه و هه‌میش كیبۆڕدی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین داهێنان ده‌كات كه له بواری ماوسی كۆمپیوته‌ردا كراوه و ئاماژه‌ی پێ داوه، یوتیوبه‌رێك له چه‌ناڵی "ئلیكترۆنیك گرێنه‌د" هه‌ساوه به دروست كردنی ماوسێكی ناوازه كه له ماوسه‌كه‌دا شاشه هه‌یه له‌گه‌ڵ له ژێریدا كیبۆردی بۆ دانراوه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ماوسه وه‌ك كۆمپیوته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات و هه‌موو ئامراز و كاره‌كانی كۆمپیوته‌رێكی ئاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، وه‌ك كردنه‌وه‌ی ئینته‌رنێت و وێنه و ڤیدیۆ و چه‌ندان شتی تر.