له لووتكه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه بڕیاره له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو له به‌یرووت به‌ڕێوه بچێت تاوتوێى 27 بابه‌تى ئابوورى ده‌كرێت
رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو له به‌یرووت خوولى چواره‌مى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى بۆ بابه‌ته ئابوورییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ، به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له ئاژانسه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه له لووتكه‌كه‌دا تاوتوێى 27 دۆسیه‌ى ئابوورى ده‌كرێت.
ئه‌و 27 دۆسیه‌یه‌ش له به‌رنامه‌ى كارێكدا به‌سه‌ر دانیشتنى ده‌ستپێك و سێ دانیشتنى تر دابه‌ش ده‌كرێت كه گرنگترینیان بریتین له‌مانه: دانانى چوارچێوه‌یه‌كى ستراتیجى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ژاریى فره ره‌هه‌ند كه ماوه‌ى 2020 تا 2030 له‌خۆ بگرێت.
دانانى بازاڕى هاوبه‌شى عه‌ره‌بى بۆ كاره‌با، دانانى ناوچه‌یه‌كى بازرگانى ئازاد له نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى، ئاسایشى خۆراك، په‌ره‌پێدانى كه‌رتى وزه، به‌ڕێوه‌بردنى پاشماوه ره‌قه‌كان له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى، پاڵپشتیكردنى ئابوورى فه‌ڵه‌ستین، ئابوورى دیجیتهڵى، گهشهپێندانى ئابوورى یه‌مه‌ن.
هه‌رچه‌نده تا سێ رۆژ بۆ كۆنگره‌كه ماوه، به‌ڵام تا ئێسته ته‌نیا یه‌ك وڵات له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى بایكۆتى لووتكهكهى كردووه ئه‌ویش وڵاتى كوێته.