773 ملیۆن ئیمەیڵ هەوڵی هاك كردنیان لەسەر هەبووە

:: PM:07:28:17/01/2019 ‌
لێكۆڵەرێك لە بەشی تەناهی و بەڕێوەبەری هەرێمایەتی كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت ئاشكرای دەكات لە ساڵی رابردوو 773 ملیۆن ئیمەیڵ و 22 ملیۆن وشەی نێهێنی لە بەشی كۆكردنەوەی لادان لە زانیارییەكان تۆمار كراوە، كە ئەمەیش گەورەترین زانیاری لادانە لە مانگی رابردوودا.

تروی هانت لێكۆڵەر لە بەشی تەناهی و بەڕێوەبەری هەرێمایەتی لە كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت كە ئیدارەی بەشی " "Have I Been Pwned" دەكات، دەڵێ، زیاتر لە 773 ملیۆن ئیمەیڵ و 22 ملیۆن وشەی نهێنی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو تا ئێستە هەوڵی هاك كردنیان دراوە.
 
قەبارەی دۆسیەی زانیارییە نوێیەكانی سەر خزمەتگوزاری كۆگا كردنی " MEGA " زیاتر لە 87 گێگابایت بووە، ئەمەش وا دەكات ببێتتە گەورەترین هەوڵی هاك كردنی تاكەكەسی بۆ زانیارییەكان كە دەكرێت لەسەر ماڵپەڕی هانت دابەزێندرێت.
 
ماڵپەڕی هانت كە زانیاری لە بارەی دۆسیەكە بڵاوكردۆتەوە، ناوی لێناوە گروپی ژمارە یەك كە باس لە هەوڵەكانی هاك كردنی نوێی بەرفراوان دەكات بۆ زانیارییەكان.

تروی باس لەوە دەكات كە ئەو زانیارییانەی كە كۆیان دەكاتەوە لەبارەی هەوڵە تاكە كەسییەكانی هاك كردن، لە دەیان هەزار سەرچاوەیە، نەك گرووپێكی هاك كردن بێت، وەك ئەوەی ساڵی 2008 بەسەر ماڵپەڕی " MySpace " هات كە 360 ملیۆن ئیمەیڵ هاك كرا، یان ئەوەی بەسەر لینیكیدئین هات لە ساڵی 2016 كە 164 ملیۆن هەژماری هاك كرا.

گرووپەكە لە 12 هەزار دۆسیەی سەربەخۆ پێكدێت كە بە جێگەی دوو ملیار و 700 ملیۆن ئیمەیڵ و وشەی نهێنی دەبێتەوە، بەڕێوەبەری بەشەكە ئاماژە بەوە دەدات ئەگەرچی زۆرینەی ئیمەیڵەكان ئاماژەی هەوڵی هاك كردنیان لەسەر هەبووە، بەڵام 140 ملیۆنیان هەوڵی گەورەی لەسەر هەبووە بۆ دزەكردنە ناو زانیارییەكانیان كە هیچ ئاماژەیەكی هاك كردن لەسەری نیشان نەدراوە.

ئەو گوتی "بەشی زۆری بەكارهێنەرانی ئەو هەژمار و ئیمەیڵانە بۆ كردنەوەی هەژمارەكانیان سوود لە "1Password " یان " LastPass " دەبینن بۆ ئەوەی بچنە ناو ئیمەیڵەكانیان، ئەمانە بەشی زۆریان بە هاك كردن دانانرێن بەڵكو بە هەوڵی دزە كردن یان لە بیرچوونەوەی وشەی نهێنی دادەنرێن".

ماڵپەڕی هانت لەگەڵ ئەمەشدا هۆشداری دەدات لە دزەكردنی زانیارییەكان و بەكارهێنانی لە پێناو هێرش كردن، گوتی "باشترە ئەگەر جارێك وشەیەكی نهێنیت بەكار هێنا، جارێكی تر بەكاری نەهێنیەوە، چونكە هاك كەرەكان سوود لە وشە نهێنییە كۆنەكان وەردەگرن بۆ هاك كردن".
 



وشە - فه‌رمان سادق