كه‌مێك پێش ئێسته، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌یانى هه‌ینی ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، كه "ئێستا به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كان و باران له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت له‌كاته‌كانی شه‌ودا به‌فر بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت".
زیاتر هاتووه، رۆژی هه‌ینی ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ڕێژه‌ی بارینی به‌فر و باران كه‌متر و له ناوچه جیا جیاكان ده‌بێت، خشته‌ی پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی كانوونی دووه‌میشمان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی كه‌شناسی، له سێ ناوچه‌ی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته ژێر سفر پله‌ی سه‌دی.