شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه تا ئێسته‌یش له چه‌ندان ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فر بارین به‌رده‌وامه، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك له ڕێیه‌كانى نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داخراون.
كه‌مێك پێش ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ڕێگاكان سه‌لامه‌ت نین و داوایان لێ ده‌كات بۆ هه‌ندێك ناوچه سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى كانوونى دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفیران و هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له ناوچه‌كانی باكوری هه‌ولێر ئێسته ڕێگایه‌كان سه‌لامه‌ت نین به تایبه‌تی رێگای هه‌ولێر -كۆیه، له نزیك ههورازهنهفت تا ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان و له‌ده‌ربه‌نده‌وه تا سه‌رچیای سه‌فین.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژهیكردووهیش كه به‌هه‌مان شێوه ڕێگاكانی هیران - شه‌قلاوه و زینه‌تیر - ڕانیه‌ش گیراون.
هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له هاووڵاتییان و شۆفێران كردووه كه سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر چه‌نده تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه خه‌ریكی ڕاماڵینی بهفرهكهن، به‌ڵام ڕێژه‌ی زۆری دابارینه‌كه وای كردوه كه ڕێگاكه سه‌لامه‌ت نه‌بێت.
به‌گوێره‌ى لێدوانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر و بارینه تا چه‌ند ڕۆژێكى تر كاریگه‌رى له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌مێنێته‌وه.