زه‌ڵاته ژه‌مێكی سووك و به‌تام و ئاسانه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت و به چه‌ندان ڕێگه‌ی جیاواز ئاماده‌ى بكات، بۆ ئه‌مجاره خه‌یار و گوێزه‌رمان له‌گه‌ڵ چه‌ند خۆشكردنێكى تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ى خۆشه‌ویست ئاماده كردووه.
ده‌كرێت تۆى بینه‌ر ئه‌گه‌ر بته‌وێت به ئاسانى فێر ببیت، له‌ڕێی
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه له ڕێگه‌ى شێفێكى كورده‌وه چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته به خه‌یار و گێزه‌ر فێر ببیت و تاقی بكه‌یته‌وه، كه‌پێشتر به‌مجۆره تامت نه‌كردووه.
یه‌كێك له به‌سوودترین سه‌وزه‌كانی زستان گێزه‌ره، جا چ خۆی و چ شه‌ربه‌ته‌كه‌ی گرنگی زۆریان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و پڕۆتین كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له هێز و پاراستن.
گێزه‌ر یه‌كێكه له خۆراكه رشاڵییه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "A" و چه‌وری و پرۆتینات و ڤیتامینه‌كانی "B1-B2-B3-B6-G" كانزاكانی كالیسیۆم و ئاسن و مه‌گنیسیۆم و فۆسفۆر و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم، هه‌ر 100 گرام گێزه‌ر 41 كالۆری تێدایه.
خه‌یاریش یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه سوودی زۆر هه‌یه بۆ ته‌ندروستی و جگه له‌وانه له جوانكردنی پێستی ڕووخساریشدا به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده و ڤیتامینه‌كان كه ته‌ندوستی جه‌سته ده‌پارێزن.