به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی كوردستان هەور دەبێت و تەم دروست دەبێت لەکاتی بەیانی و لەگەڵ دروستبوونی شەختە و نزمترین پلەى گەرما لە شاره‌كانى سلێمانى و دهۆك دەبێت کە یەک پلە ژێر سفر دەبێت و بەرزترین پلەى گەرمایش لە کەرکووک دەبێت کە شه‌ش پلە دەبێت.
پله‌كانی گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی چوار پله و نزمترینی سفر پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی چوار پله و نزمترینی یه‌ك پله ژژێر سفر ده‌بێت، له شاری دهۆكیش پله‌كانی گه‌رمی له نێوان چوار و یه‌ك پله ژێر سفر و له كه‌ركووكیش له نێوانی شه‌ش و دوو دا ده‌بن.