بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریه‌كانی كۆنفرانسی ناوخۆیی ده‌به‌ستێت و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێت، كۆنفرانس بۆ گۆڕانكاری و پێداچونه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م، سه‌لام كه‌ریم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه به ئاماده‌بونی ڕابه‌ری گشتی، ڕاپۆرته‌كانی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفڕانس خوێندنه‌وه‌یان بۆ كراوه و له هه‌فته‌ی نوێووه ده‌ست ده‌كه‌ن به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنفرانس له مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كان.
زیاتر گوتى، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی كه بۆ بزووتنه‌وه هاته ئاراوه، بڕیاری به‌ستنی كۆنفرانس دراوه له مانگی داهاتوو، به ئامانجی پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری و چاكسازی له حزبدا گۆڕانكاری له‌كار و به‌رنامه‌ی حزب.
گوتیشی، كۆنفرانس جگه له گۆڕینی ڕابه‌ری گشتی و ناوه‌ندی شورا كۆنفرانس ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو گۆڕانكاریه‌كی هه‌یه له ناو حزبه‌كان به تایبه‌ت به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ى ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو لیستی به‌ره و ئیسڵاحییان دروستكرد، به‌ڵام هیچ كاندیدێكی بزووتنه‌وه ده‌رنه‌چوو، بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمى كوردستان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی