ئهمڕۆ ههینى 18ى كانوونى دووهم،
میدیاكانى ڕووسیا كەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆكەی سۆخۆی جۆری س - 34 لە خۆرهەڵاتی وڵاتەكەیان ڕاگهیاند.
زانیارییهكان ئاشكرایان كردووه، كه دوو فڕۆكەی سۆخۆی جۆری س-34) كەوتووهتە نێو دەریاوە لە نزیك تەنگەی تارتاری ئۆقیانوسی هێمن كە ئەوپەڕی خۆرهەڵاتی ڕووسیایە و دەكەوێتە نێوان هەردوو هەرێمی خابارۆڤسك و ساخالین.
فڕۆكە جەنگییەكان لەسەر شاشەی ڕادار لەكاتی هەستانی لە خۆرهەڵاتی ڕووسیا دیارنەماون، چوار فڕۆكەوانەكەیش توانیویانە بە پەڕەشووت خۆیان هەڵبدەن و بە سەلامەتی بنیشنەوە.