ساڵانێكه به‌مه‌به‌ستى كردنی به شوێنی بازرگانی، خاوه‌ن باخه‌كانی دارخورما له‌خانه‌قین له ڕه‌گه‌وه‌هه‌ڵكێشانی باخه‌كانیان به‌رده‌وامن، له‌م هه‌فته‌شدا خاوه‌ن باخێك زیاتر له 100 داری له ڕه‌گه‌وه‌هه‌ڵكێشا، ژینگه پارێزانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕوبه‌ڕووی ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه.
نێرگز حه‌سه‌ن، ژینگه پارێز له گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ساڵانێكه مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه له‌سنوری خانه‌قین زیادی كردووه و بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
زیاتر گوتى، سه‌رباری گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كه‌بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه، هاوكات بڕینه‌وه‌ی دار خورماكان بۆ كردنی به باڵه‌خانه‌ی بازرگانی سیمای جوانی خانه‌قینی تێكداوه.
كامه‌ران عه‌بدوڵا، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی خانه‌قین بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هاوكاری نه‌كردنی جووتیاران به‌ده‌رمان و كه‌ره‌سته، له‌لایه‌ك و نه‌فڕۆشتن و ئاسته‌نگ دروست بوون بۆ فرۆشتنی خورمای جووتیاران و ناردنی بۆ ناوچه‌كانی تر هۆكارێكه كه خاوه‌ن باخه‌كان په‌نا بۆ بڕینه‌وه‌ی دارخورماكانیان ببه‌ن، ئه‌گه‌رچى خانه‌قین پێشتر شارێك بوو له‌ناوباخ به‌ڵام ئێسته به پێچه‌وانه‌وه.
پۆلیسی ناوچه‌كه و كشتوكاڵ ته‌نیا به ژماره‌ی ده‌یان و سه‌دان قسه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی بڕین و هه‌ڵكه‌ندنی دار خورماكانی شارۆكه‌كه، به‌ڵام به گووته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس ته‌نیا له‌ماوه‌ی ئه‌م 18 ڕۆژه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له 100 دار خورما له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكه‌نه‌راوه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه.
عه‌قید دیار شه‌كه‌وت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، بۆ "وشه" گرتنی ئه‌و خاوه‌ن باخه‌ی ئاشكا كرد كه له‌م ڕۆژانه‌دا 100 داری خورمای باخی خۆی له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵكه‌ند.
شارۆكه‌ی خانه‌قین، یه‌كێكه له‌ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان پێشتر به‌شاری ناوباخ ناسێنرابوو، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌كه و نه‌هێشتنی باخه‌كانی شاره‌كه‌ی كردووه‌ته شارۆكه‌یه‌كی گه‌رمی دنیا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی