به‌ھۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌ی كه ڕۆژی ڕابردوو ھه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، بڕێكی زۆر به‌فر باریوه و تیمه‌كانی لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرای سلێمانی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكانن، قائیمقامیش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان له ناوچه مه‌ترسییداره‌كان بپارێزن.
قایمقامیه‌تی سلێمانی داوا له شۆفێران ده‌كات له چونه شوێنه به‌رزه‌كان و شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه ئاگاداربن له دروست بوونی ڕووداوی نه‌خوازراو تا تووشی كێشه و ڕووداو نه‌بن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلیكی به‌فر ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه، به مه‌به‌ستی هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و شۆفێران، لیژنه و تیم له قایمقامیه‌ت و هاتوچۆ و ڕێگاوبان دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمای بده‌نه شۆفێران له چونه ناو به‌فر و شوێنه به‌رزه‌كان.
ئه‌وه‌یشی گوت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و تیمه، تیمێكی تایبه‌ت به كارهسهته سروشتیه‌كان دروستبووه كه قایمقامی سلێمانی خۆی سه‌رۆكی تیمه‌كه‌یه و له ناوچه به‌رزه‌كانی وه‌ك شاخی ئه‌زمه‌ڕ و گۆیژه كه هاووڵاتییان و شۆفێران له كاتی بارینی به‌فر ده‌چن بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و یاری و به‌هۆیه‌وه توشی كێشه و گیرانی ڕێگا و خلیسكان و ڕووی نه‌خوازراو ده‌بن.
زیاتر گوتى، بۆ دوور بوون له هه‌ر ڕووداوێك و گیرانی ڕێگا كه شۆفێران و هاووڵاتییان ئۆتۆمبێڵه‌كانیان له قه‌راغ جاده‌كان ڕاده‌گرن و جادهكانیش خلیسكن، بۆیه ئۆتۆمبێل ده‌خلیسكێ و ڕێگری له ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل ده‌كرێت له قه‌راغ جاده‌كان تا ڕووداوی پێكدادان دروست نه‌بێ.
شه‌وی ڕابردوو شه‌پۆلێكی به‌فر بارین هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی هاتوچۆ ڕاگیراو كێشه بۆ ئۆتۆمبێل و شۆفێران دروست بوو.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی