ڕادیۆی عیبری "كان" بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕادیۆی عیبری
ئیسرائیل، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دا بۆ به‌غدا و له كاتی دیداری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه گفتوگۆی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانكردنی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه و هێزیان كه‌م بكرێته‌وه، كه خه‌ریكه ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی نیگه‌رانی به هه‌ر هه‌وڵێكی له‌وشێوه‌یه ده‌ربڕیوه و په‌یامێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا ناردووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مووشه‌كبارانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداری له عێراق و ناوچه‌كه لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕازیكردنی عێراق له‌سه‌ر پێشنیاز و فشاری ئیسرائیل بووه و واشنتن خواستی ئیسرائیلی له‌سه‌ر بۆردمانی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به به‌غدا گه‌یاندووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندی به ئیسرائیل نه‌داوه، تا بنكه‌كانی ئه‌و هێزانه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق بۆردمان بكات.
حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی میلیشیاییان له 60 گرووپی جیا جیا و 105 هه‌زار چه‌كدار پێك دێن، له حوزه‌یران /یۆنیۆی 2014 به فتوایه‌كی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق دامه‌زرێنران و دواتر له په‌رله‌مان یاسای تایبه‌تیان بۆ ده‌ركرا و وه‌ك هێزێكی حكوومی به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان به‌سترانه‌وه و مووچه و چه‌ك و هه‌موو پێداویستییه‌كیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ دابین ده‌كرێ، وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌و هێزه به نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.