به‌رپرسێكی لۆكالی پارێزگای كرمانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ئاشكرای كرد، خۆلبارینی چڕ و داپۆشینی سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی ناوچه‌كه له‌سه‌ر سكه ده‌ربچێ و زیانی مادی زۆری پێ بگات، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
یوسف رههكوئی یاریده‌ده‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی قایمقامی شارۆكه‌ی فههرهجی سه‌ر به پارێزگای كرمان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی
فارس نیوز گوتی، به‌هۆی خۆڵبارینی زۆر و داپۆشینی هێلی ئاسنین به خۆڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بینین، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه له شاری كرمانه‌وه خه‌ڵكی بۆ ناوچه‌ی زاهیدان ده‌گواسته‌وه له سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر لایداوه و په‌كی كه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له ناوچه‌ی شوركزی نزیك شارۆكه‌ی فه‌هره‌ج تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی سه‌لامه‌تن، ته‌نیا زیانی مادی به‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه‌وتووه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش به په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ڕێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ڕێ و بانه‌كان و هێله‌كانی گواستنه‌وه له شارۆكه‌ی فه‌هره‌ج " ناسر فدائی" كه له شوێنی ڕووداوهكهوهیه بۆ ئاژانسه ئێرانییهگه گوتی، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 350 سه‌رنشینی تێدا بووه و به‌ره‌و زاهیدان ڕۆیشتووه و له‌م ناوچه‌یه له سكه ده‌رچووه و زیانی مادی به‌ركه‌وتووه.