زۆربه‌ى كات
ژن ئه‌وه له مێكشیان ده‌بێته پرسیار كه ئاخۆ بۆچى پیاوان ته‌نیا له یه‌كه‌م ژووان حه‌زده‌كه‌ن پاره‌ى خواردن و خواردنه‌وه‌ى شوێنى ژوانهكهیان بده‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌ازى نیین پاره‌ى ژووانهكانى تر بده‌ن، له خواره‌وه‌دا چه‌ند هۆكارێكى گرینگ له‌و باره‌یه‌وه باس ده‌كه‌ن كه به‌ته‌واوه‌تى بیر‌و بۆ چۆنت به‌رانبه‌ر پیاوان و ژووان ده‌گۆڕێت.
1. به‌رده‌وام پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌سى به‌رانبه‌ریان قهرزارییان بێت، بۆیه دانى پاره له یه‌كه‌م ژووان بۆ خواردن و خواردنه‌وه، ئه‌و پیاوه وابیر ده‌كاته‌وه كه تۆ قه‌رزاریت.
2. پیاوان وا ڕاهاتوون كه خۆیان پاره بده‌ن و ڕه‌گه‌زى به‌رانبه‌ر نابێت پاره‌یان بدات ئه‌مه‌یش وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك سه‌یر ده‌كه‌ن.
3. پیاوان بڕوایان وایه كه ژنان كرێی كاركردنیان زۆر كه‌متره له‌چاو ئه‌وان، یا داهاتیان كه‌متره، هه‌ندێك كاتیش وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته داهاتی له ماكیاژ و جلوبه‌رگ خه‌رج بكات نه‌ك بۆ پاره‌ى ئه‌م ژووانه.
4. به‌رده‌وام پیاوان وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه به‌ده‌ركردنى پاره و دانى پاره له‌لاى ژنان سه‌رنجیان زیاتر ڕاده‌كێشرێت و به پیاوێكى به‌هێز سه‌یر ده‌كرێن.
5. له ڕاستیدا ئه‌مه بووه به‌خوو له‌لاى زۆربه‌ى ڕه‌گه‌زى مێینه‌یش كه نه‌دانى پاره‌ى ژووان له یه‌كه‌م دیده‌نیدا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه عهیبهبهیهكى گه‌وره‌یه و به سووك سه‌یرى پیاوه‌كه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ى گرنگه له كۆتایدا بگووترێت پیاوان و ژنان هه‌ردووكیان یه‌كسانن، بۆیه دانى پاره‌ى خواردن و خواردنه‌وه له‌یه‌كه‌م ژووندا له‌لایه‌ن پیاوانه نه یاسایه نه نه‌ریت، ده‌كرێت هه‌ردوو لا كه‌مترین شت داوا بكه‌ن و به پێكه‌وه پاره‌كه بده‌ن.